riklam

كاتی راگه‌یاندنی ئه‌نجامی زانكۆلاین ئاشكراده‌كرێت

کوردستان 12:38 PM - 2019-10-08
.

.

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاوتوێژینه‌وه‌ی زانستی رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ ناوی ئه‌و ده‌رچوانه‌ى 12ى ئاماده‌یی راده‌گه‌یه‌نردێت كه‌ له‌ زانكۆ و په‌یمانگاكان بۆ ساڵی خوێندنی ( 2019-2020)  وه‌رده‌گیرێن.

له‌و باره‌یه‌شه‌وه‌ عه‌باس ئه‌كره‌م وته‌بێژی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا به‌ PUKmedia  ی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ، سێشه‌ممه‌، سه‌عات، 2ی پاش نیوه‌ڕۆ له‌ دیوانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی،  له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا  ئه‌نجامی وه‌رگرتنی ده‌رچوانی پۆلی دوانزه‌ی ئاماده‌یی راده‌گه‌یه‌نرێت.

به‌پێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی  (51933) ده‌رچووی  پۆلی 12 ی ئاماده‌یی بۆ ئه‌مساڵ فۆڕمی زانكۆ لاینیان پڕكردووه‌ته‌وه‌ بۆ خوێندن له‌ زانكۆو په‌یمانگان.

 بۆ زانینى ده‌ره‌نجامه‌كان كلیك لێره‌ بكه‌. 

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket