riklam

چاودێری ئەو پاسانە دەكرێت كەهاتوچۆ بەخوێندكاران دەكەن

کوردستان 12:23 PM - 2019-10-08
.

.

ئەو پاس و تەكسییانەی خوێندكاران دەگوازنەوە دەبێت تەواوی رێنماییەكانی هاتوچۆ و مەرجی سەلامەتی و لایەنی پەروەردەیی جێبەجێ بكەن، بەپێچەوانەوە سزای مادی هەتا لێسەندنەوەی مۆڵەتی كاركردن دەدرێن.

لیژنەی سەرپەرشتی گواستنەوەی منداڵانی باخچە و خوێندكاران لە ماڵەوە بۆ خوێندنگا و بە پێچەوانەوە كە سەر بە لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانییە، بەبەردەوامی و رۆژانە لە چەند كاتێكی جیاوازدا چاودێری ئەو پاس و تەكسییانە دەكات كە هاتوچۆ بە خوێندكاران دەكەن و رێگە نادات لە رووی نرخ و چۆنێتی گواستنەوەوە بەدەر لە رێنماییەكان كار بكەن.

رائید چالاك سەڵاح- نوێنەری هاتوچۆ و سەرۆكی لیژنەكە رایگەیاند: بەپێی كۆنوسێك كەبەبەشداری لایەنە پەیوەندیدارەكان لە قائیمقامیەتی سلێمانی واژوو كراوە رێنمایی بۆ تەواوی ئەو ئۆتۆمبێلانە دەرچووە كە هاتوچۆ بە خوێندكاران لە خوێندنگە و باخچەكانی ساوایان و بە حكومی و ناحكومییەوە دەكەن.

وتیشی: رێگە نادرێت هیچ ئۆتۆمبێلێك له ژمارەی كوشنەكان زیاتر خوێندكار هەڵبگرێت و نرخی گواستنەوەكانیش دیاریكراوە، ئەمە سەرەڕای ئەوەی پێویستە ئۆتۆمبێلەكە مەرجی توندوتۆڵی تێدا بێت و لە روی یاساییەوە هیچ كێشەیەكی نەبێت.

ئاماژەی بەوەش كرد بەپێی كۆنوسەكە پێویستە لە هەر خوێندگەیەكدا لیژنەی تایبەت بە سەرپەرشتی پاسەكان هەبێت و بەڵێننامە و تەواوی بەڵگەنامەی شۆفێر و پاسەكانی لابێت و ئیدارەی خوێندنگەكە چاودێری ئەو ئۆتۆمبێلانە بكات.

رائید چالاك وتیشی: هەر شۆفێرێك پابەندی ئەو رێنماییانە نەبێت بە سەرپێچی هاتوچۆ بۆی هەژمار دەكرێت و راستەوخۆ بەپێی یاسا سزای ماددی دەدرێت.

لە بارەی نرخی گواستنەوەشەوە ئەوەی ئاشكرا كرد كە:

- ئەو خوێندنگا و باخچانەی لە سنوری گەڕەكەكانی خۆیان نرخی گواستنەوەیان بە پاس لە (15 – 20) هەزار و بۆ تەكسی لە (25 – 30) هەزار دینار دەبێت بۆ هەر مانگێك.

- ئەو خوێندنگا و باخچانەی كە دەكەونە دەرەوەی سنوری گەڕەكەكانی خۆیان، بەڵام لەناو شەقامی بازنەیی مەلیك مەحموددان بۆ پاس (20 – 30) هەزار و بۆ تەكسی (25 – 35)هەزار دیناردا دەبن بۆ هەر مانگێك و بەپێی دورونزیكی نرخەكان كەم و زیاد دەكات.

لیژنەی سەرپەرشتی گواستنەوەی منداڵانی باخچە و خوێندكاران لە ماڵەوە بۆ خوێندنگا و بە پێچەوانەوە كە سەر بە لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانییە لە نوێنەری هاتوچۆ و ئاسایش و گواستنەوە و پەروەردە و چاودێری بازرگانی پێكهاتووە و بۆ گلەیی و رەخنە لە هەر پاسێك یان ئیدارەی خوێندنگەیەك كە تێبینی ئەوە كرابوو بەدەر لە رێنماییەكان كار دەكات، دەتوانرێت لە رێگەی پەیجی قائیمقامیەتی سلێمانی یان ژمارە موبایلی لیژنە هاوبەشەكانەوە (07708677777) سكاڵا بكرێت.

PUKmedia راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی

10.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket