riklam

هه‌ینی تاران رۆژێكی مێژووی به‌رێده‌كات

جیهان 12:16 PM - 2019-10-08
.

.

رۆژی هه‌ینی تارانی پایته‌ختی ئێران رۆژێكی جیاواز له‌ رۆژه‌كانی تری پاش چه‌ندین ساڵ به‌رێده‌كات.

ئه‌و رۆژه‌ بۆنه‌یه‌كی وه‌رزشی مێژوویه‌ كاتێك بۆ یه‌كه‌مجار پاش چه‌ندین ساڵ خانمان به‌ شێوه‌یه‌كی ئاشكرا دێنه‌ نێو یاریگه‌وه‌و ئاماده‌ی یارییه‌كی هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌یان ده‌بن له‌سه‌ر ئاستی پیاوان .

بریاره‌ رۆژی هه‌ینی له‌ چوارچێوه‌ی پاڵاوتنه‌ هاوبه‌شه‌كانی جامی جیهانی و جامی ئاسیا، له‌سه‌ر یاریگه‌ی ئازادی میوانداری هه‌ڵبژارده‌ی كه‌مبۆدیا.

له‌م یارییه‌دا پاش ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌كی توندی یه‌كێتی تۆپی پێی جیهان ، یه‌كێتی تۆپی پێی ئێران و حكومه‌تی ئه‌و وڵاته‌ رێگه‌ ده‌ده‌ن ئافره‌تان بێنه‌ نێو یاریگه‌وه‌ .

به‌ پێی ئه‌و كارنامه‌یه‌ی یه‌كێتییه‌كه‌ دایناوه‌ ریزی پێشه‌وه‌ی كورسی هانده‌ران له‌ نێو یاریگه‌ی ئازادی بۆ خانمان ته‌رخانكراوه‌و بۆ هه‌ر كورسیه‌ك نرخی 200 هه‌زار تمه‌نی له‌سه‌ر دانراوه‌ .

بهرام میهرپیما، ئه‌ندامی لیژنه‌ی ناوبژیوانان له‌ یه‌كێتی تۆپی پێی ئێران له‌ لێدوانێكی تایبه‌ت وتی: یه‌كێتی تۆپی پێی ئێران به‌ شێوه‌یه‌كی زۆر رێكخراو ئاماده‌كاری بۆ سه‌ركه‌وتنی ئه‌و یارییه‌و ئاماده‌بوونی خانمان كردووه‌ به‌جۆرێك ده‌بێت شێوه‌یه‌كی كه‌رنه‌ڤاڵی له‌ نێو یاریگه‌ نمایش بكرێت .
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌كه‌ وتیشی، پۆلیسی خانمان بۆ پشكینین دانراوه‌ بۆ ئه‌و هانده‌ره‌ خانمانه‌ی ده‌چنه‌ ژووره‌وه‌و له‌ رۆژانی رابردووش رێژه‌یه‌كی زۆر بلیتی یارییه‌كه‌ له‌ لایه‌ن خانمانه‌وه‌ كڕاوه‌ .

PUKmedia  به‌دواداچوون/هه‌رێز جه‌مال

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket