riklam

ھاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی هاوكاری سه‌ربازی ره‌وانه‌ی هه‌سه‌ده‌ ده‌كات

کوردستان 12:09 PM - 2019-10-08
.

.

ھاوكات له‌گه‌ڵ كشانه‌وه‌ی ھێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ باكوری سوریا، ھاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی كاروانێك ھاوكاری سه‌ربازی ڕه‌وانه‌ی ھێزه‌كانی سوریای دیموكرات له‌ شاری قامیشلۆ ده‌كات.

له‌و باره‌یه‌وه‌ رامی عه‌بدولڕه‌حمان سه‌رۆكی روانگه‌ی سوریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: نزیكه‌ی 78 بارھه‌ڵگری ھاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش چوونه‌ته‌ خۆرئاوای كوردستان كه‌ له‌ نێوانیاندا ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی ھه‌بووه‌، ڕه‌وانه‌كردنی ئه‌و ھاوكارییه‌ش ھاوكاته‌ له‌گه‌ڵ بڕیاری دۆناڵد تره‌مپ بۆ كشاندنه‌وه‌ی ھێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌ باكوری سوریا.

وتیشی: كاروانه‌كه‌ له‌ ده‌روازه‌ی سێمێلكاوه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ چوه‌ته‌ شاری قامیشلۆ و ڕاده‌ستی ھێزه‌كانی سوریای دیموكرات كراون.


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket