USCIRF باس له رۆڵی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كات
ریپۆرتاژ 10:40 AM - 2019-10-08.
رێكخه‌ری راسپارده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان رایگه‌یاند، هێزی پێشمه‌رگه رۆڵی هه‌ره سه‌ره‌كیی هه‌بووه له ئازادكردنی ناوچه‌كانی پێكهاته‌ی ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان له ده‌ستی تیرورستانی داعش و له‌م پێناوه‌دا گیانی سه‌دان پێشمه‌رگه بوونه قوربانی.
پێكه‌وه‌ژیانی نێوان پێكهاته‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام یه‌كێك بووه كه له‌لایه‌ن رێكخراوه بیانییه‌كان، كۆمیسیونی ئه‌مریكی بۆ ئازادییه ئایینییه‌كان (USCIRF) ساڵانه راپۆرتی خۆی له‌م باره‌وه بڵاوده‌كاته‌وه، له دوایین راپۆرتیدا كۆمیسیونی ناوبراو تیشكی خستۆته سه‌ر پێكه‌وه‌ژیانی نێوان پێكهاته‌كان له هه‌رێمی كوردستان و به شێوه‌یه‌كی ئه‌رێنی باس له رۆڵ و چالاكیه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كات له پێشوازی كردن له راگوێزراوان و وه‌ك په‌ناگه‌یه‌كی ئارام بۆ راگوێزراوان له پێكهاته ئایینی و مه‌زهه‌بییه‌كان وه‌سفی ده‌كات، هه‌روه‌ها ستایشی حكومه‌تی هه‌رێمی كردوه له دروستكردنی كڵێسا و مه‌زارگه و قوتابخانه‌ی تایبه‌ت به كه‌مایه‌تییه‌كان.
له‌م باره‌وه د. دیندار زێباری رێكخه‌ری راسپارده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: حكومه‌تی هه‌رێم پێشوازی له دوایین راپۆرتی ساڵانه‌ی كۆمیسیونی ئه‌مریكی بۆ ئازادییه ئایینییه‌كان (USCIRF) ده‌كات، چونكه دوای هێرشی تیرۆرسته‌كان داعش ئه‌و ناوچه كوردستانیانه‌ی كه پێكهاته ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی وه‌ك كریستیان، ئێزیدی، كاكه‌یی و شه‌به‌ك تێیدا نیشته‌جێن كرایه ئامانجی سه‌ره‌كی، به‌سه‌دان هه‌زار هاووڵاتی دانیشتووی ئه‌م ناوچانه ئاواره بوون و روویان له هه‌رێمی كوردستان كرد، هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌بێ جیاوازی به‌رگری له‌و ئاوارانه كرد و رۆڵی هه‌ره سه‌ره‌كیی هه‌بوو له ئازادكردنه‌وه‌ی ئه‌م ناوچانه و له‌م پێناوه‌دا گیانی سه‌دان پێشمه‌رگه بوونه قوربانی. ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی به‌هێزی و پته‌ویی گیانی ته‌بایی و پێكه‌وه‌ژیانی نێوان پێكهاته‌كانی هه‌رێمه به‌بێ جیاوازی، هه‌روه‌ها سه‌دان ساڵه پێكهاته‌كان له هه‌رێم كوردستان ده‌ژین و له مافه‌كانیان پارێزراوه و وه‌ك گشت دانیشتوانی هه‌رێم ئه‌رك و مافه‌كانیان دیاریكراوه، ته‌نانه‌ت له زۆر رووه‌وه ئایین و نه‌ته‌وه و مه‌زهه‌بیشیان له‌به‌رچاو گیراوه.
رێكخه‌ری راسپارده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تیشكی خسته سه‌ر به‌شداریی پێكهاته‌كان له كایه‌كانی حوكمڕانی له هه‌رێم و وتی: له رووی سیاسییه‌وه له ساڵی (2005) ژماره‌ی كورسی كۆتای پێكهاته‌كان به (5) كورسییه‌وه زیادكرا بۆ 11 كورسی به‌م شێوه‌یه: (5) كورسی بۆ توركمان و (5) كورسی بۆ كلدان، ئاشوری و سریان و 1 كورسیش بۆ پێكهاته‌ی ئه‌رمه‌ن، ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی پاراستن و گرنگیدانی هه‌رێمی كوردستانه به گشت پێكهاته ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان كه له هه‌رێمی كوردستان ده‌ژین، له‌م رووه‌وه به‌رده‌وام له كابینه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم پێكهاته‌كان بوونیان هه‌بووه، ته‌نانه‌ت له كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی دوو كه‌س له كریستیان و توركمان پۆستی وه‌زیریان پێ سپێردراوه، هه‌روه‌ها له ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی هه‌رێم ئافره‌تێك له پێكهاته‌ی توركمان سكرتێری په‌رله‌مانه، ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی گرنگیدانی حكومه‌تی هه‌رێم و به‌شداری پێكردنیانه له ژیانی سیاسی.
له‌لایه‌نی یاساییشه‌وه پێكهاته‌كان مافیان پارێزراوه له‌م رووه‌وه رێكخه‌ری راسپارده نێوده‌ڵه‌تییه‌كان وتی: چه‌ندین یاسا كاریان پێده‌كرێت له هه‌رێمی كوردستان بۆ نموونه: یاسای ژماره (47)ی ساڵی 1992 تایبه‌ت به پشووی فه‌رمی پێكهاته ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی هه‌رێم، له ساڵی 2007 په‌رله‌مانی كوردستان ناوی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئیسلامیی گۆڕی بۆ وه‌زاره‌تی ئه‌قاف و كاروباری ئایینی، یاسای (زمانه فه‌رمییه‌كان ژماره 6 له ساڵی 2014)، یاسای ژماره 5ی ساڵی (2015) یاسای (پاراستنی مافی پێكهاته‌كان)، له‌م یاسایه‌دا مافی گشت پێكهاته‌كان له هه‌رێم پارێزراوه وه‌ك پێكهاته نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی (توركمان، كلدوئاشووری، سریانی و ئه‌رمه‌ن) و پێكهاته و كۆمه‌ڵه تائیفی و ئایینییه‌كانی وه‌ك (كریستیان، ئێزیدی، ێابئه‌ی مه‌ندائی، كاكه‌یی، زه‌رده‌شتییه‌كان)، له رێكه‌وتی 9/7/2017 له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پێكه‌وه‌ژیانی ئایینه‌كان دامه‌زراوه سه‌ره‌ڕای بوونی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پێكهاته‌كان كه هه‌شت ئایین له خۆ ده‌گرێت.
پاراستنی مافی پێكهاته‌كان له لایه‌نی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵاش گرنگی پێدراوه له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێم له‌م رووه‌وه دیندار زێباری وتی: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی رۆشنبیری و خوێندنی توركمانی و سریانی له وه‌زاره‌ته‌كانی رۆشنبیری و لاوان و په‌روه‌رده دامه‌زراوه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش خوێندن به زمانی توركمانی و سریانی ده‌خوێندرێت له ده‌یان قوتابخانه‌ی هه‌رێم، هه‌روه‌ها ده‌سته‌یه‌كی تایبه‌ت له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی دهۆك سه‌رپه‌رشتی خوێندنی ئایینی ئێزیدی ده‌كات و له ساڵی 1999ه‌وه تا ئێستا له‌و ناوچانه‌ی كه ئێزیدییه‌كان تێیدا زۆرینه‌ن وانه‌ی ئێزیدیاتی ده‌خوێندرێت له قۆناغی یه‌ك تا دوازده‌ی بنه‌ڕه‌تی، له‌لایه‌كی دیكه‌وه قوتابیانی پێكهاته‌كان له زانكۆ و په‌یمانگاكانی هه‌رێم به‌بێ جیاوازی وه‌رده‌گیرێن، ورێگا به سه‌دان قوتابی ئاواره و په‌نابه‌ر دراوه كه درێژه به خوێندن بده‌ن، زانكۆی كاسۆلیكیش كه به فه‌رمانی راسته‌وخۆی به‌ڕێز سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه دامه‌زراوه تێیدا قوتابیان فه‌لسه‌فه‌ی لاهوت ده‌خوێنن، هه‌روه‌ها له ساڵی 2006ه‌وه په‌یمانگای شه‌معون ێه‌فا گواستراوه‌ته هه‌ولێر و ئێستاش به‌رده‌وامه.
سه‌باره‌ت به رزگاركردنی رفێندراوه‌كانی ده‌ست داعش زێباری وتی: نووسینگه‌ی تایبه‌تی جه‌نابی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دوو لیژنه‌ی دامه‌زراندووه بۆ رزگاركردنی ئێزیدییه رفێندراوه‌كان و لیژنه‌ی به جینۆساید ناساندنی كۆمه‌ڵكوژیی ئێزیدییه‌كان، كاره‌كانی ئه‌م دوو لیژنه‌یه به‌رده‌وامه و له‌م رووه‌وه هه‌زاران رفێندرا‌و ئازادكراون، له‌لایه‌كی دیكه‌وه به سه‌دان دۆسییه ئاماده كراوه بۆ به‌جینۆساید ناساندنی كه‌یسی كۆمه‌ڵكوژی ئیزیدییه‌كان و بڕیار وایه ژماره‌یه‌ك گۆڕ به هاوكاری له‌گه‌ڵ تیمی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌تی ئیتیحادی هه‌ڵ بدرێنه‌وه. به هه‌وڵ و كۆششه‌كانی حكومه‌ت تاكو رۆژی 8/9/2019 ژماره‌یه‌كی زۆریان رزگار كران به‌م شێوه‌یه (3515) كه‌س له‌وانه (1192) ژن و(339)پیاو، (1036)منداڵ كچ و (935) منداڵی كوڕ، له‌لایه‌كی دیكه‌وه له دوای ئازاد كردنی ئه‌و ناوچانه له ده‌ست تیرۆریستانی داعش 71 گۆڕی به كۆمه‌ڵ و ده‌یان گۆڕی تاك له‌و ناوچانه دۆزراوه‌نه‌ته‌وه كه له ده‌ست داعش رزگار كراون كه به‌شی هه‌ره‌زۆری قوربانییه‌كانی كوردانی ئێزیدی بوون. پرۆسه‌ی گه‌ڕان و دۆزینه‌وه‌ی گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كان به‌رده‌وامه، له‌لایه‌كی دیكه‌وه داعش ته‌نیا به كوشتن و رفاندن نه‌وه‌ستا، به‌ڵكو چه‌ندین مه‌زار و شوێنه ئایینه‌كانی ئێزیدی و كریستیانیان ته‌قانده‌وه له‌وانه له كۆی 315 مه‌زار و شوێنه ئایینه‌كانی تایبه‌ت به ئێزیدییه‌كان هه‌بوو، به‌ڵام داعش 68یانی ته‌قانده‌وه و خاپووری كردن، ئه‌مه جگه له ده‌یان مه‌زار و شوێنی ئایینی ئێزیدییه‌كان پێڕه‌وانی ئایین و مه‌زهه‌به‌كانی دیكه وه‌ك كریستیان و كاكه‌ییه‌كان.
PUKmedia راگه‌یاندنی رێكخه‌ری راسپارده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان
هەواڵی زیاتر
-
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
04:11 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
12:02 PM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
10:52 AM - 2024-04-23 -
سەرۆککۆماری تورکیا سەردانی ھەولێری کرد
10:28 PM - 2024-04-22
ئەمانەش ببینە
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
03:28 PM - 2024-04-23
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
11:33 AM - 2024-04-23
ئەمڕۆ خەڵاتی زێرینی بلە دابەشدەکرێت
09:29 AM - 2024-04-23
سەرۆککۆماری عیراق و تورکیا: کێشەکان بە دیالۆگ چارەسەربکرێن
03:19 PM - 2024-04-22
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
کوردستان 11:33 AM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
ی ن ک 10:52 AM - 2024-04-23 -
ئەمڕۆ خەڵاتی زێرینی بلە دابەشدەکرێت
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-23 -
سەرۆککۆماری تورکیا سەردانی ھەولێری کرد
کوردستان 10:28 PM - 2024-04-22 -
قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عیراق و تورکیا بەرزدەبێتەوە
عیراق 09:50 PM - 2024-04-22 -
دارا خەیلانی: یەکێتی پابەندە بە هەڵبژاردنی پەرلەمان لەوادەی خۆیدا
کوردستان 08:40 PM - 2024-04-22 -
كونسوڵخانەی ئەمریكا: پشتیوانی لە ئازادی میدیا دەكەین
کوردستان 05:20 PM - 2024-04-22 -
هاوخەمییەكان بۆ كۆچیدوایی عەلی شامار پێشمەرگە و تێكۆشەری دێرین
ی ن ک 05:15 PM - 2024-04-22