riklam

شه‌ش تۆمه‌تبار ده‌ستگیرده‌كرێن

کوردستان 10:29 AM - 2019-10-08
.

.

به‌تۆمه‌تی‌ ئه‌نجامدانی‌ چه‌ند تاوانێكی‌ جۆراوجۆر، هێزه‌كانی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ شه‌ش تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد.

پاش سكاڵای‌ هاووڵاتییه‌ك كه‌ بڕی‌ 8 هه‌زار دۆلاری‌ پێبوه‌و دواتر 7 هه‌زارو 600 دۆلاری‌ لێ دزراوه‌، مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ به‌رزنجه‌ لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكردو توانیان چوار تۆمه‌تبار ده‌ستگیر بكه‌ن‌ و له‌ماڵی‌ یه‌كێكیاندا ده‌ستبگرن به‌سه‌ر چوار هه‌زارو 900 دۆلاردا.

له‌ئێستادا هه‌ر چوار تۆمه‌تباره‌كه‌ به‌بڕیاری‌ دادوه‌رو به‌پێی‌ مادده‌ی‌ 446 له‌یاسای سزادانی‌ عیراقی‌ راگیراون‌و له‌لایه‌ن بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ به‌رزنجه‌وه‌ په‌ڕاوی‌ لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ كراوه‌ته‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه‌.

له‌لایه‌كی‌ دیكه‌وه‌و به‌تۆمه‌تی‌ شێلانی‌ هاووڵاتییه‌ك‌و گیانله‌ده‌ستدانی‌، مه‌فره‌زه‌كانی‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ سه‌یدسادق توانیان شۆفێری‌ ئوتومبێله‌كه‌ ده‌ستگیر بكه‌ن.

له‌ئێستادا تۆمه‌تبار به‌پێی‌ مادده‌ی‌ 24ی‌ هاتوچۆ ڕاگیراوه‌و له‌لایه‌ن به‌شی‌ پۆلیسی‌ سه‌یدسادق په‌ڕاوی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ ڕوداوه‌كه‌ رێكخراوه‌.

هاوكات له‌سه‌ر بنه‌مای‌ سكاڵای‌ سێ هاووڵاتی، مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ سه‌یدسادقی‌ سه‌ر به‌به‌شی‌ پۆلیسی‌ سه‌یدسادق، تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد كه‌ له‌ڕێی‌ فه‌یسبوكی‌ ساخته‌وه‌ تاوانی‌ ناوزڕاندنی‌ هاووڵاتیانی‌ ئه‌نجامداوه‌.

له‌ئێستادا تۆمه‌تبار به‌ بڕیاری‌ دادوه‌رو به‌پێی‌ مادده‌ی‌ 2 له‌یاسای‌ خراپ به‌كارهێنانی‌ ئامێره‌كانی‌ په‌یوه‌ندییكردن ڕاگیراوه‌و لێكۆلینه‌وه‌كان به‌ردوامه‌و بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ سه‌یدسادق په‌ڕاوی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ بۆ دۆسیه‌كه‌ كردۆته‌وه‌.


PUKmedia راگه‌یاندنی پۆلیسی سلێمانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket