riklam

بەبەشداری فراكسیۆنە كوردییەكان ئەنجومەنی نوێنەران كۆدەبێتەوە

عیراق 10:00 AM - 2019-10-08
.

.

ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، بەبەشداری فراكسیۆنە كوردییەكان دانیشتنی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و تێیدا گفتوگۆی داواكاری خۆپیشاندەران دەكات.

لەوبارەیەوە حەسەن ئاڵی ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە PUKmedia ی راگەیاند: لە سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانەوە ئاگادار كراونەتەوە كەئەمڕۆ سێ شەممە 8-10-2019، كۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەن بەڕێوەدەچێت.

راشیگەیاند: هەرچەندە دانیشتنەكەی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ گفتوگۆكردنی داواكاری خۆپیشاندەرانە، بەڵام هەندێك فراكسیۆن بڕیاری بایكۆتی دانیشتنەكەیان داوە و لەگەڵ ئەوەشدا سەرجەم فراكسیۆنە كوردییەكان ئامادەیان دەربڕیوە بەشداری دانیشتنەكە بكەن.

PUKmedia  تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket