riklam

فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی هۆشداریی ده‌داته‌ هاووڵاتیان

کوردستان 09:06 AM - 2019-10-08
.

.

له‌شوێنێكی نادیاره‌وه‌ لێزه‌ر ئاڕاسته‌ی ئه‌و فڕۆكانه‌ ده‌كرێت كه‌ ده‌گه‌نه‌ ئاسمانی سلێمانی و ئاسایشی فڕۆكه‌خانه‌ش به‌دوای تۆمه‌تباراندا ده‌گه‌ڕێت و فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانیش روونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه‌.

ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌..
به‌داخه‌وه‌چه‌ند ڕۆژێكه‌ دیارده‌یه‌كینادروست ده‌بینرێت كه‌ ئاڕاسته‌كردنی تیشكی لێزه‌ره‌ له‌و فڕۆكانه‌ی كه‌ ده‌گه‌نه‌ ئاسمانی سلێمانی، كه‌ بێگومان ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆی ده‌بێت له‌سه‌ر سه‌لامه‌تی فڕۆكه‌وانی و هه‌ڵوێست وه‌رگرتنی ئه‌و هێڵه‌ ئاسمانیانه‌ی كه‌ گه‌شته‌كانیان بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی ئه‌نجام ده‌ده‌ن ‌، ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ رۆژی 7-10-2019 هێڵی ئاسمانی قه‌ته‌ری له‌ ئاگاداری نامه‌یه‌كدا كه‌ بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی ناردووه‌ سكاڵای ئه‌و دیارده‌یان خستۆته‌ڕوو ‌، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ئاسایشی فڕۆكه‌وانی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی هه‌ڵمه‌تێكی به‌رفراوانی ده‌ستپێكردوه‌ له‌ ڕێگه‌ی تیمه‌تایبه‌ته‌كانی به‌ هێلیكۆپته‌ر و مه‌فره‌كانی تری بۆ گه‌ڕان به‌دوایی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ هه‌ڵده‌ستن به‌و كاره‌ نابه‌جێیانه‌‌ و ده‌ستگیركردنیان به‌پێی یاسا و لێپیچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت تووشی تووندترین سزا ده‌بن .


PUKmedia ڕاگه‌یاندنی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket