ئـــه‌مــڕۆ لــه مـێژوودا
جیهان 08:43 AM - 2019-10-08.
8 ئۆكتۆبەر
رووداوه‌كان:
1912: هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی یه‌كه‌می به‌لقان له‌نێوان ده‌وڵه‌تی عوسمانی له لایه‌ك و ێربیا و بولگاریا له لاكه‌ی تر.
1917: دیاریكردنی سه‌ركرده‌ی شویوعی (لیون تروتسكی) بۆ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سۆڤیه‌تی شاری بیتروگراد.
1932: دامه‌زراندنی هێزی ئاسمانی هیندی وه‌ك به‌شێكی یاریده‌ده‌ر بۆ هێزه‌كانی ئاسمانی سه‌ر به هیندی به‌ریتانی.
1939: ئه‌ڵمانیا پۆڵه‌نده‌ی داگیركرد له‌جه‌نگی دووه‌می جیهانی.
1948: دامه‌زراندنی یه‌كیه‌تی تۆپی عیراق.
1955: مام جه‌لال نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی مه‌لا مسته‌فا بارزانی كرد، ئه‌و كاته‌ی كه له یه‌كیه‌تی سۆڤیه‌ت بوو له باره‌ی بارودۆخی كورده‌وه.
1957: سه‌ركرده‌ی سۆڤیه‌تی (نیكیتا خرۆچۆڤ)، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا(جون فوسته‌ر دالاس)ی تۆمه‌تبار كرد به هاندانی توركیا بۆ هێرش بردنه سه‌ر سوریا دوای ئه‌و ئاڵۆزیه‌ی نێوانیان دوای چونه پاڵی لیوای ئه‌سكه‌نده‌رون بۆ سه‌ر توركیا.
1962: جه‌زائیر چووه ناو نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه.
1963: سه‌رهه‌ڵدانی جه‌نگی (ئه‌لریمال) له‌نێوان جه‌زائیر و مه‌غریب.
1967: ده‌ستگیركردنی (چی گیڤارا) و هاوكارانی له‌بۆلیفیا.
1991: كرواتیا و سلۆفینیا سه‌ربه‌خۆیی خۆیانیان راگه‌یاند له یه‌كیه‌تی سۆڤیه‌ت.
1991: هه‌ڵگیرسانی راپه‌ڕینی سێیه‌م له‌باشوری كوردستان، هێزی پێشمه‌رگه هێرشیان كرده سه‌ر شاری كفری و رزگاریانكرد.
1993: هه‌ڵگرتنی سزا سه‌پێنراوه‌كان به‌سه‌ر باشوری ئه‌فریقیا به‌هۆی سیاسه‌تی ئاپارتایده‌وه سه‌پێنرابوو به‌سه‌ریدا.
1996: هێرشی فڕۆكه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر بنكه‌كانی په‌كه‌كه له‌هه‌رێمی كوردستان كه بووه هۆی كوژرانی 64 كورد و پیكدادانی هێزه‌كانی هه‌ردوولا.
2001: سه‌رۆكی ئه‌مریكا جۆرج ده‌بلیو بۆش دامه‌زراندنی وه‌زاره‌تی ناوخۆی راگه‌یاند.
2001: به‌ستنی دووه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی باشوری كوردستان به ته‌واوی ئه‌ندامانیه‌وه له‌شاری سلێمانی، به سه‌رۆكایه‌تی د. كه‌مال فوئاد، هه‌ر دوو سه‌رۆك جه‌لاله تاڵه‌بانی و مه‌سعود بارزانی به‌شداریان تێداكرد.
2004: ته‌قینه‌وه‌ی هوتێلی هیلتۆن له ئه‌سینا، كه بووه هۆی كوژرانی 28 كه‌س و برینداریبوونی 100 كه‌س و دیارنه‌مانی 30 كه‌س، ده‌ستی تاوانیش درێژكرا بۆ رێكخراوی قاعیده.
2008: له نه‌جه‌ف به ئاماده‌بوونی وه‌فدی كوردستان، دووه‌م (كۆنگره‌ی گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان) ده‌ستی به كاره‌كانی كرد.
2010: راگه‌یاندنی پێدانی خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتی بۆ نه‌یاری چینی ( لیو شیاوبو) ئه‌وه‌ش به‌هۆی تێكۆشانی درێژخایه‌ن و ئاشتیانه‌ی له‌پێناو مافی مرۆڤی بنچینه‌یی له‌چین، و حكومه‌تی چینیش ره‌خنه‌ی له پێدانی ئه‌و خه‌ڵاته گرت.
2012: ئه‌نجومه‌نی هه‌ڵبژاردنه‌كانی نیشتمانی فه‌نزیللا رایگه‌یاند، كه سه‌رۆك (هۆگۆ شافێز) سه‌ركه‌وت به‌سه‌ر ركابه‌ره‌كه‌یدا ( ئینریكه كابریلیس) له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا.
2013: خه‌ڵاتی نۆبڵ له فیزیادا بۆ ساڵی 2013 ز به‌خشرایه هه‌ر یه‌ك له فرانسوا ئه‌نگلیرت و بیته‌ر هیگز.
له‌دایكبوون...
1850: هنری لویس لو شاتلییه، زانای كیمیای فه‌ره‌نسی.
1870: لویس فیرن، مۆسیقاری فه‌ره‌نسی.
1873: دایكه پاركه‌ر، خاتونی ئه‌مریكی ده‌رچوو له‌یاسا.
1883: ئوتو فرابورگ، پزیشكی ئه‌ڵمانی و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی پزیشكی ساڵی 1931ز.
1884: فالته‌ر فون رایخیناو، سه‌ركرده‌ی سه‌ربازیی ئه‌ڵمانی.
1895: ئه‌حمه‌د زوگو، پاشای ئه‌لبانیا.
1895: خوان بیرون، سه‌رۆكی ئه‌رجه‌نتین.
1910: گیس هول، سه‌ركرده‌ی شیوعی ئه‌مریكی.
1917: ئه‌حمه‌د مه‌زهه‌ر، ئه‌كته‌ری میسری.
1917: رودنی بورته‌ر، زانانی كیمیای زینده‌یی ئینگلیزی و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی پزیشكی ساڵی 1972 ز.
1918: ینزسكو، زانای كیمیای دانیماركی و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی كیمیای ساڵی 1997ز.
1919: كیچی میازاوا، سه‌ره‌ك وه‌زیرانی یابان.
1922: نیلس لیدهولم، یاریزان و راهێنه‌ری تۆپی پێی سویدی.
1927: سیزار میلشتاین، زانای كیمیای زینده‌یی ئه‌رجه‌نتینی.
1928: دیدی، یاریزانی تۆپی پیی به‌ڕازیلی.
1941: جیسی جاكسۆن، سیاسه‌تمه‌داری ئه‌مریكی.
1946: حه‌نان عه‌شراوی، ژنه سیاسه‌تمه‌داری فه‌له‌ستینی.
1949: سیگورنی ویفه‌ر، ژنه ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی.
1954: مایكل دودیكۆف، ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی.
1957: ئه‌نتۆنیۆ كابرینی، یاریزان و راهێنه‌ری تۆپی پێی ئیتالی.
1965: مات بیوندی، مه‌له‌وانی ئه‌مریكی.
1968: عه‌لی بن عه‌ره‌بیه، یاریزانی تۆپی پێی جه‌زائیری.
1968: زفونیمه‌ر بوبان، یاریزانی تۆپی پێی كرواتی.
1970: مات دیمون، ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی.
1970: تتسویا نومورا، ده‌رهێنه‌ر و دیزاینه‌ری كه‌سایه‌تی یاریه‌كانی ڤیدیۆیی، یابانی.
1972: تیری بالسامو، ژه‌نیاری گیتاری ئه‌مریكی.
1973: نواره نه‌جم، ژنه رۆژنامه‌نوسی میسری.
1979: كریستانا لوكن، ژنه ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی.
1980: شیرین عه‌بدولوه‌هاب، ژنه گۆرانیبێژی میسری.
1980: زامیز، زۆرانبازی ئه‌مریكی.
1980: روبی، ژنه گۆرانیبێژی میسری.
1985: برونو مارس، گۆرانیبێژ و نوسه‌ری گۆرانی و به‌رهه‌مهێنی ئه‌مریكی.
1989: ئه‌رماند تراوری، یاریزانی تۆپی پێی فه‌ره‌نسی.
وه‌فات..
1754: هنری فیلدنگ، رۆماننوسی ئینگلیزی.
1869: فرانكلین بیرس، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان.
1967: كلیمنت ئه‌تلی، سه‌ره‌ك وه‌زیرانی شانشینی یه‌كگرتوو.
1982: فیلیپ نویل بیكه‌ر، سیاسه‌تمه‌داری به‌ریتانی و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتی ساڵی 1959ز.
1986: شادی عوبدولسه‌لام، ده‌رهێنه‌ری میسری.
1992: فیلی برانت، راوێژكاری ئه‌ڵمانی و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتی ساڵی 1971ز.
2004: جاك دریدا، فه‌یله‌سوفی فه‌ره‌نسی.
2007: شێخ سالم ێوباح ئه‌لسالم ئه‌لێوباح، وه‌زیری كوێتی.
2008: جۆرج بالاد، زانای كیمیا له زانستی زینده‌وه‌رزانی خانه‌یی و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی پزیشكی ساڵی 1974ز.
جه‌ژن و بۆنه‌كان...
جه‌ژنی سه‌ربه‌خۆیی له‌كرواتیا.
جه‌ژنی ده‌ریایی له‌پیرۆ.
PUKmedia ئا/ حسێن هه‌ڵه‌بجه‌یی
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
08:58 PM - 2024-04-26
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
06:58 PM - 2024-04-26
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
زۆرترین خوێنراو
-
داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە هێرشە درۆنییەکەی کۆرمۆر دەکرێت
کوردستان 09:51 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
کوردستان 08:58 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
کوردستان 07:59 PM - 2024-04-26 -
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26