riklam

سەرۆك كۆمار وتارێك ئاڕاستەی گەلانی عیراق دەكات

عیراق 09:16 PM - 2019-10-07
.

.

د. بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق وتارێك ئاڕاستەی گەلانی عیراق دەكات و رایدەگەیەنێت، ئەوانەی تەقەیان لە خۆپیشاندەران كردووە كەسانێكن كەلەیاسا دەرچوون و داواكارییەكانی گەل رەوان.

ئەمشەو دوو شەممە 7-10-2019، د. بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق، وتارێكی ئاڕاستەی گەلانی عیراق كرد و رایگەیاند: پێویستە سەرجەم كەیسەكانی گەندەڵی رەوانەی دادگا بكرێن بەبێ جیاكاری كەسیی و داواشدەكەین لیژنەیەك پێكبهێنرێت بۆ ئەوەی گفتوگتوگۆ لەگەڵ هێزەكان و خۆپیشاندەران بكات.

راشیگەیاند: ئەوانەی رووبەڕووی خۆپیشاندەران دەبنەوە دوژمنی عیراقن و تەقەكەردن لەخۆپیشاندەران بەبڕیاری حكومەت و لێپرسراوانی عیراق نەبووە.

سەرۆك كۆماری عیراق جەختیشیكردەوە: تەقەكەران رووبەرووی یاسا دەكرێنەوە وپێویستە هەموومان كاربكەین بۆ ساڕێژكردنی برینەكان، چونكە داواكارییەكانی گەل داوای رەوان.

هەر لە وتارەكەیدا د. بەرهەم راشیگەیاند: پێویستە خۆپیشاندەران هێمنیان بپارێزن و رێگە نەدەن بەلاڕێدا ببرێن و سەرجەم هەوڵەكانیش بەئاڕاستەی چارەسەركردنی كێشەكان چڕبكرێنەوە، هەروەها ستایشی رۆڵی موقتەدا سەردر و سەرجەم مەرجەعە ئاینییەكانشی كرد.

PUKmedia ژینەر محەمەد

لینكی وتارەكەی سەرۆك كۆماری عیراق...

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket