riklam

قوباد تاڵەبانی: گرژییەكانی عیراق ژیرانە چارەسەر بكرێن

کوردستان 08:50 PM - 2019-10-07
.

.

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ باڵیۆزی فەرەنسا لەعیراق و بەئامادە بوونی كونسڵی فەرەنسا لە ھەرێم، كۆبوونەوە و گفتوگۆی رەوشی هەرێم و عیراق و ناوچەكەكەیان كرد.

ئەمڕۆ دوو شەممە 7-10-2019، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم، لەمیانەی پێشوازیكردن لە برۆنۆ ئۆبیر باڵیۆزی فەرەنسا لە عیراق، جەختیكردەوە پێویستە ئەو گرژی و نائارامیانەی ئێستا لە عیراقدا هەن بەشێوازێكی هێمنانە و ژیرانە چارەسەر بكرێن.

ئاماژەی بەوەشدا، كە لەگەڵ حكومەتی عیراق نزیكن لە چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوانیان لەسەر بنەمای ماددە و بڕگەكانی دەستوری هەمیشەیی عیراق، بەتایبەت لەبارەی پرسی بودجەی هەرێمی كوردستان.

ھەروەھا لەبەشێكی تری كۆبوونەوەكەدا، جێگری سەرۆك وەزیران باسی لە رەوشی ئێستای سوریا كرد و گرنگی چارەسەر كردنی كێشەكان بێ زیان گەیاندن بە ھاووڵاتیانی سڤیل.

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket