riklam

داوای كردنەوەی نوسینگەی پەرلەمان لەكۆیە دەكرێت

کوردستان 08:41 PM - 2019-10-07
.

.

لەنووسراوێكدا كە ئاڕاستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان كراوە، ئەندامێكی فراكسیۆنی یەكێتی داوای كردنەوەی نوسینگەی پەرلەمان كردووە لە كۆیە.

راهی رەهبەر سەید برایم ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان، ئەمڕۆ دوو شەممە 7-10-2019، لەنوسراوێكدا كەئاراستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان كردووە داوایكردووە كە نوسینگەی پەرلەمان لەكۆیە بكرێتەوە لەبەر ئەوەی، كۆیە یەكێكەلە قەزا دێرینەكانی كوردستان و ژمارەی دانیشتوانی زیاتر لە 100 هەزار كەسە و بەهۆی كێشەی سیاسی و ئیدارییەوە، قەزاكە وەك پێویست لەئاست گەشەكردنی هەرێمی كوردستاندا نەبووە.

لەنووسراوەكەدا ئەوەش هاتووە كە، دانیشتووانی قەزای كۆیە هەر لەكۆنەوە بڕوایان بە نوێنەرایەتیكردن هەبووە و لەخولەكانی پەرلەماندا رۆڵی كاریگەریان هەبووە.

PUKmedia تایبەت

دەقی نووسراوەكە بەوێنە...

 

9.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket