riklam

كۆسرەت رەسوڵ: بەرهەمەكانی د. عزەدین مستەفا بەنەمری دەمێنێننەوە

کوردستان 08:18 PM - 2019-10-07
.

.

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 7-10-2019 لەشاری سلێمانی كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری سكرتێری گشتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان سەردانی ماڵی فاروقی مەلا مستەفای كرد بەمەبەستی بەشداری كردن لە پرسەی د. عزەدین مستەفا رەسول.

لەمیانی سەردانەكەیدا جێگری سكرتێری گشتی پرسەو سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی خانەوادەی كۆچكردوو كردو رایگەیاند: كە كۆچی دوایی د. عزەدین مستەفا رەسوڵ كۆستێكی گەورەیەو زیانێكی گەورەی بەبواری رۆشنبیری و ئەدەبیاتی كوردی گەیاندووە.

كۆسرەت رەسوڵ وتیشی: د. عزەدین مستەفا رەسوڵ لەتەمەنی پڕبەخششی خۆی خزمەتێكی گەورەی بە بواری ئەدەب و رۆشنبیری كوردی كردووە و بەرهەمەكانی بەنەمری دەمێنێتەوە.

لای خۆیەوە فاروقی مەلا مستەفا بەناوی خانەوادەكەیەوە سوپاسی كۆسرەت رەسول عەلی كرد كەبەشداری پرسەكەی كردووەو هاوخەمی دەربڕیوە.

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket