riklam

سەرۆك كۆمارو وەزیری دەرەوەی روسیا پەیوەندییە دووقۆڵییەكان تاووتوێ دەكەن

عیراق 08:02 PM - 2019-10-07
.

.

ئەمڕۆ 7ی تشرینی یەكەمی 2019، سەرۆك كۆمار د.بەرهەم ساڵح لەكۆشكی سەلام لە بەغدا پێشوازیكرد لە سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەروەی روسیاو وەفدێكی یاوەری.

لەو دیدارەدا رێگەچارەی پتەوكردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەكان و فراوانكردنی ئاسۆی هاریكارییەكان و پێویستی كاركردن و هەماهەنگی هاوبەش گفتوگۆی لەبارەوە كرا كە خزمەت بە بەرژەوەندی هەردوو وڵاتی دۆست بكات، هاوكات تەئكیدیش كرایەوە لەسەر گرنگی پشتیوانیكردنی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ ئارامی عیراق لەو ئاستەنگانەی كە ئێستا روبەڕووی دەبێتەوە.

هەر لە دیدارەكەدا دواین پێشهاتی سیاسی لەسەر ئاستی ناوچەكەو نێودەوڵەتی خرایەڕوو جەختیشكرایەوە لەسەر پێویستی ئاسایی كردنەوەی گرژییەكان لەپێناو كۆتایی هێنان بەو قەیرانانەی كە ناوچەكە گیرۆدەی بووە.

PUKmedia راگەیاندنی سەرۆك كۆمار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket