riklam

ترەمپ هەڕەشەی وێرانكردنی ئابوری توركیا دەكات

جیهان 07:34 PM - 2019-10-07
.

.

دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند ئەگەر توركیا لە سوریا هەر شتێك بكات كە سنور ببەزێنێت ئابووربیەكەی‌ وێران دەكات.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی‌ ویلایەتە یەكگرتووەكانی‌ ئەمریكا لەهەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی‌ كۆمەڵایەتی‌ تویتەر رایگەیاند: وەك پێشتر بەتوندی‌ باسمكردوە، دووبارەی‌ دەكەمەوە ئەگەر توركیا لە سوریا هەر كارێك ئەنجام بدات كە سنوور ببەزێنێت، ئابورییەكەی‌ بەتەواوی‌ وێران دەكەم و دەیسڕمەوە (پێشتریش ئەو كارەم كردووە).

سەرۆكی‌ ئەمریكا راشیگەیاندووە: پێویستە توركی و ئەوروپا و وڵاتانی‌ تر گرنگی‌ بە چەكدارە دەستگیركراوەكانی‌ داعش و خێزانەكانیان بدەن، ویلایەتە یەكگرتووەكان كارێكی‌ كردووە كە كەس نەیكردووەو كاتی‌ ئەوە هاتووە ئەوانی‌ تر بەرپرسیارێتی‌ خۆیان لە پارێزگاریكردنی‌ خاكەكەیان لە ئەستۆ بگرن.

هەر دوای تویتەكەی ترەمپ، بەهای لیرەی توركی بەرامبەر دۆلاری ئەمریكی دابەزینی بەخۆیەوە بینی.

 PUKmedia ئاژانسەكان 

 

54541154545.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket