riklam

سەرۆك كۆمار:پارێزگاری لەهاووڵاتیان و دامەزراوە گشتییەكان بكرێت

عیراق 06:57 PM - 2019-10-07
.

.

ئەمڕۆ 7ی تشرینی یەكەمی 2019، سەرۆك كۆمار د.بەرهەم ساڵح لەكۆشكی سەلام لە بەغدا پێشوازیكرد لە نەجاح شەمەری وەزیری بەرگری و یاسین یاسری وەزیری ناوخۆ، لەو دیدارەدا پێشهاتەكانی دۆخی ئەمنی لەبەر رۆشنایی خۆپیشاندانەكانی بەغداو بەشێك لەپارێزگاكانی تر خرایەڕوو.

لەو چوارچێوەیەدا سەرۆك بەرهەم تەئكیدیكردەوە لەسەر رۆڵی گرنگی دەزگاكانی ئاسایش لە پارێزگاریكردنی هاووڵاتیان و دامەزراوە گشتییەكان و سوربوون لەسەر دیاریكردنی چوارچێوەیەك بۆ خۆپیشاندەران تاكو مافەكانیان لەچوارچێوەی خۆپیشاندانێكی ئاشتیانە بخەنەڕوو، هەروەها دووپاتیشی كردەوە لەسەر پێویستی پابەندبوون بە ئەو فەرمانانەی دەرچوون لەلایەن فەرماندەی گشتییەوە كە بەكارهێنانی دەستڕێژی گوللەو هۆكارەكانی تری توندوتیژی قەدەغە دەكات، ئاماژەشی كرد بەگرنگی دەستگیركردن و دۆزینەوەی ئەوانەی كە دۆخی خۆپیشاندانی ئاشتیانە دەقۆزنەوە بۆ ئەوەی زیان بەخۆپیشاندەران و هێزە ئەمنیەكان بگەیەنن.

هەر لەو دیدارەدا سەرۆك كۆمار ئاماژەی كرد بۆ گرنگی پێودانگی كارا بۆ ئەوەی هەمووان دانبەخۆدابگرن لەكاتی بەجێگەیاندنی ئەركی نیشتمانی و پیشەیی خۆیان بە مەبەستی پارێزگاریكردن لە خۆپیشاندەران و زامنكردنی سەلامەتیان.

سەرۆك بەرهەم ئەو راستییەشی دووپاتكردەوە كە هێزە ئەمنیەكان بەتەواوی پێكهاتەكانییەوە كە وڵات و گەلی عیراقیان لە ترسناكترین روبەڕوبوونەوە لەگەڵ تیرۆر پاراست، لە تواناشیدایە هاووڵاتیان و خستنەڕووی ویستە دیموكراسی و ئاشتیانەكەیان لە دۆخێكی ئاشتیانەدا بپارێزێت.

PUKmedia راگەیاندنی سەرۆك كۆمار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket