riklam

UN هۆشداری ده‌دات

جیهان 05:29 PM - 2019-10-07
.

.

نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان داوا ده‌كات له‌ ئه‌گه‌ری هێرشی توركیا بۆ باكوری رۆژهه‌ڵاتی سوریا، پێویسته‌ هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی له‌ ناوچه‌كه‌ پارێزراوبن.

ئه‌مڕۆ 7-10-2019، به‌رپرسێكی باڵای نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان داوایكرد، له‌ ئه‌گه‌ری هێرشی توركیا بۆ باكوری رۆژهه‌ڵاتی سوریا، پێویسته‌ هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی له‌ ناوچه‌كه‌ پارێزراوبن.

هه‌مان كات بانوس موسیس به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری مرۆیی له‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا رایگه‌یاند: نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌ستیكردووه‌، به‌داڕشتنی پلانێك بۆ هاوكاریكردنی هاووڵاتییانی ئه‌و ناوچانه‌ له‌ ئه‌گه‌ری هه‌ر هێرشێكی توركیاو دروستبوونی شه‌ڕ له‌ باكوری رۆژهه‌ڵاتی سوریا.

جێگای باسه‌ دوای بڕیاری ئه‌مریكا بۆ كشانه‌وه‌ی سوپاكه‌ی له‌ باكوری سوریا، توركیا هه‌ڕه‌شه‌كانی بۆ هێرشه‌كردنه‌ سه‌ر رۆژهه‌ڵاتی رووباری فورات ده‌ستپێكردووه‌، بۆ ئه‌وه‌ش نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان هۆشاریده‌دات له‌ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی شه‌ڕ له‌ ناوچه‌كه‌و ئاواره‌بوونی هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی له‌و ناوچه‌یه‌.

PUKmedia رۆیته‌رز

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket