riklam

قه‌ده‌سه‌: ئه‌مریكا پابه‌ندی به‌ڵێنه‌كانی نەبوو

کوردستان 04:56 PM - 2019-10-07
.

.

فه‌رمانده‌یی گشتی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات رایده‌گه‌یه‌نێت: پێویسته‌ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی وڵات رووبه‌ڕووی هێرشه‌كانی توركیا ببنه‌وه‌، وتوشێتی سوپای ئه‌مریكا پابه‌ند نه‌بوو به‌ به‌رده‌وامی هاوكارییه‌كانی بۆ رۆژئاواو له‌ ناوچه‌كه‌ ده‌كشێته‌وه‌ بۆیه‌ له‌ ئه‌گه‌ری هێرشی توركیا بۆ ناوچه‌كه‌ به‌رگری توند ده‌كه‌ین.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات كه‌ ئه‌مڕۆ 7-10-2019، كۆپییه‌كی ده‌ست PUKmedia كه‌وتووه‌ تێیدا هاتووه‌، هه‌موو هه‌وڵێك ده‌خه‌نه‌ گه‌ڕ بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ر هێرشێك كه‌ له‌لایه‌ن سوپای توركیاوه‌ بكرێته‌ سه‌ر ناوچه‌كه‌.

راشیگه‌یاندووه‌، پاش بڕیاری ئه‌مریكا به‌ كشانه‌وه‌ی سوپاكه‌ی له‌ ناوچه‌كه‌دا، توركیا هێزێكی زۆری له‌ سنووری رۆژئاوا كردوه‌ته‌وه‌و ئه‌گه‌ری زۆر هه‌یه‌ كه‌ له‌ نزیكترین كاتدا هێرش بكاته‌ سه‌ر ناوچه‌كه‌، بۆ یه‌ش وه‌ك هێزه‌كانی سوریا دیموكرات له‌ رووڕووبوونه‌وه‌ی داعش له‌ناوچه‌كه‌ ده‌وه‌ستین و هێزه‌كانمان بۆ به‌رگری له‌ نیشتمان رووبه‌ڕووی هه‌ر هێرشێكی توركیا ده‌بنه‌وه‌ ئه‌گه‌ر رووبدات.

 ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌، هێزه‌كانی سوریای دیموكرات تاكه‌ هێزی به‌ توانای ناوچه‌كه‌ بوون كه‌ توانیویانه‌ رێكخراوی تیرۆرستی داعش له‌ ناوچه‌كه‌دا ده‌ربكه‌ن و به‌شێكی زۆری ئه‌و ناوچانه‌ له‌ ده‌ستی تیرۆر بپارێزن.

PUKmedia به‌یاننامه‌

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket