riklam

حكومەت و پەرلەمان لە گفتوگۆی چاكسازیی دا دەبن

کوردستان 03:22 PM - 2019-10-07
.

.

لیژنەی هەماهەنگی پەرلەمان و حكومەت تایبەت بەپڕۆژە یاسای چاكسازی لە موچەو دەرماڵەو خانەنشینی و ئیمتیازاتەكانی دیكە كۆبوەوەو كۆبوونەوەكانیش تا گەڵاڵەكردنی رەشنووسی كۆتایی و ناردنی بۆ پەرلەمان بەردەوامدەبێت.

بەپێی راگەیەنراوێكی حكومەتی هەرێم كە وێنەیەكی گەیشتوەتە PUKmedia، ئەمڕۆ 7ی تشرینی یەكەمی 2019، بەسەرۆكایەتی مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی سەرۆك و جێگری سەرۆك ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان لیژنەی هەماهەنگی نێوان پەرلەمان و حكومەتی هەرێمی كوردستان تایبەت بەپڕۆژە یاسای چاكسازیی لە موچەو دەرماڵەو خانەنشینی و ئیمتیازاتەكانی دیكە كۆبووەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆی پێویست دەربارەی یاسای چاكسازی كرا و جەخت لە سەر گرنگی ئامادەكردنی یاساكە و ناردنی بۆ پەرلەمانی كوردستان كرایەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا جەخت لەوە كرایەوە كە گفتوگۆی زیاتر دەربارەی پڕۆژە یاساكە بكرێت و كۆبوونەوەكان لەمبارەیەوە بەردەوام دەبن تا گەڵاڵەكردنی رەشنووسی كۆتایی و ناردنی بۆ پەرلەمانی كوردستان. پرۆسەی چاكسازیش بەجۆرێك دەبێت كە دادەپەوەری لە بەرچاو دەگیرێت و موچەخۆری شایستە ماف و شایستە داراییەكانی بەپێی یاسا و رێنماییەكان پارێزراو دەبێت.

PUKmedia  

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket