riklam

خوا رەحم بکات

بابەتی گۆڕاو 03:14 PM - 2019-10-07
.

.

خوا رەحم بکات

*حکومەتی هەرێم داوای لە سەدا حەڤدەی هەموو شتێکی عێراق دەکات جگە لە موزاهەرات.

*تاقە شتێک کە بڕیومەتە دەسەڵات چاوە.

*گۆرانیبێژەکانمان زۆر لاسایی حەسەن زیرەک دەکەنەوە! لە چاوباشقاڵیدا.

*دوو شت هەرگیز ئینسان ناتوانێت لێ یان رابکات! مردن و خوتبەکانی پارێزگار.

*کوڕی خۆم کوردایەتی وەکو خوێندنی زانکۆ وایە هیچی لێ هەڵناکڕێنیت.

*سلێمانی زۆر عەجیبە! هەموو بەگەکانی قەرەباڵغن! مەجید بەگ و سەلیم بەگ.

*تازەترین درۆ؛ جارێ خواحافیز ئاگامان لە یەک ئەبێ.

*زاواکەمان ئەوەندە کەشخەیە قاوەش بە قەسەب ئەخواتەوە.

*پاییز بەبێ لالەنگی هیچ قیمەتێکی نییە، وەزیرییش بەبێ دەسەڵات.

*ئاخ خۆزگە شانسیش وەک کامێرای رووداو لە هەموو شوێنێک پێش تۆ لەوێ بوایە.

*لە دوای چای سارد، ناخۆشترین شت ئەوەیە نەزانی داهاتی نەوتەکە کوا.

*بەرنامەی حکومەتی هەرێم بۆ ئەم فەوزایەی عێراق؛ خوا رەحم بکات.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket