riklam

سەعدی پیرە سەردانی وەزیری شارەوانی دەکات

ی.ن.ک‌‌ 02:58 PM - 2019-10-07
.

.

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە ٧-١٠-٢٠١٩ سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بە یاوەری حوسێن شوانی لێپرسراوی نوسیگەی هەولێری مەکتەبی رێکخستنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە شاری هەولێر سەردانی وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزاری کرد و لەلایەن ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار پێشوازایکران .
 
لەدیدارێکی نێوان هەردوولادا سەرەتا سەعدی ئەحمەد پیرە پیرۆزبایی لە ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد بەبۆنەی دەست بەکاربوونی و هیوای سەرکەوتنی لە کارەکانی بۆ خواست ، پاشان تیشکی خستەسەر گرنگی و بایەخی وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار لە رێکخستنی کاروباری خزمەتگوزاری و ئەو پێویستیانەی بۆ جوانترکردن و فراوانترکردنی شارەکان هاوشان لەگەڵ پێشکەوتننەکانی دونیا بۆ خۆشگوزەرانی هاوڵاتیان دابین بکرێت.

وتیشی: بەڕێوەبەرایەتی و بەشە جیاوازەکانی سەربە وەزارەت و شارەوانی شارەکان ئەرکێکی قورسیان دەکەوێتە سەر ، ئەمەش پێویستی بە هەماهەنگی و هاوکاری هەموو لایەکە بۆ ئەوەی پلان و بەرنامەکانی وەزارەت و حکومەت سەرکەوتووانە بەئەنجام بگەن .

هەر لەو دیدارەدا ساسان عەونی وێڕای دربڕینی خۆشحاڵی بە سەردانەکەی سەعدی ئەحمەد پیرە و وەفدی یاوەری ئاماژەی بە پلان و بەرنامەی وەزارەتەکەیان کرد بۆ ساڵانی  ئایندە و ئەمەش پێویستی بە هەماهەنگی سەرجەم هاوڵاتیان و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەبێت بەتایبەتیش لایەنە سیاسییەکان لە هەندێک بڕیاری گرنگدا کە دەرەنجامەکەی بەخزمەتی گشتی و بەرژەوەندی کۆمەڵانی خەڵک دەگەڕێتەوە .

وتیشی بەرنامەو پلانی فراوانمان بۆ جوانترکردنی شارەکان و گەیاندنی خزمەتگوزاری بەسەرجەم شار و شارۆچکەکان ئامادەکردووە .

PUKmedia تایبەت

٧٨.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket