مام جه‌لال سه‌ركرده بێ به‌دیله‌که‌ی كورد
ی.ن.ک 12:39 PM - 2019-10-07.
به‌شی عێراق و هه‌رێمی كوردستان- له‌م وتاره‌دا كه محه‌مه‌دی هادیفه‌ر له ڕۆژنامه‌ی ئێران بڵاوی كردووه‌ته‌وه ڕه‌هه‌نده‌كانی ژیانی جه‌لال تاڵه‌بانی له قۆناغه جیاوازه‌كانی خه‌باتیدا تاوتوێ ده‌كات.
به‌پێی هه‌واڵی كوردپرێس ده‌قی ئه‌و یادداشته به شێوازی خواره‌وه‌یه:
جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و یه‌كه‌مین سه‌رۆك كۆماری عێراق له ته‌مه‌نی 84 ساڵیدا ماڵئاواییی له ژیان كرد. وشه‌ی "مام" له فه‌رهه‌نگی كوردیدا پێگه‌یه‌كی تایبه‌تی هه‌یه. ناوی مام جه‌لال و وشه‌ی مام له ئه‌ده‌بیاتی سیاسی عێراقدا په‌یوه‌ندییه‌كی بێ بڕاوانه‌ی هه‌یه و سه‌رده‌مێكیش ڕه‌مزی خۆڕاگری كوێستانه‌كانی كوردستانی عێراق بوو.
مام جه‌لال له ته‌مه‌نی 16 ساڵه‌ییه‌وه چووه ڕیزی هێزی خه‌باتگێڕانی كوردستان و له‌و ڕیزه‌دا هاوڕێ له‌گه‌ڵ هه‌زاران لاوی نیشتمانپه‌ره‌ستی كورد هه‌نگاوی له ڕێگای خه‌باتدا هه‌ڵگرت و نزیك به 70 ساڵ له هه‌موو قۆناغه‌كاندا خۆڕاگری نواند.
جه‌لال تاڵه‌بانی ده‌رچووی كۆلێجی یاساناسی بوو، به‌ڵام كورسی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌و كه‌سایه‌تیی تاقانه‌ی بوو. كه‌س چاوه‌ڕوانی نه‌ده‌كرد پێشمه‌رگه‌كه‌ی په‌نجاكان ببێته دیپلۆماتكارێكی به‌رچاوی سه‌ده‌ی 21، كه نه‌ك له ناوچه‌كه‌دا به‌ڵكوو له جیهانیشدا ناوی كوردی عێراقی به خۆشناوی به‌رز كرده‌وه. مام جه‌لال له ڕه‌گه‌زی ئه‌و چریكه زانا و بیرۆكه‌وانه بوو كه دونیای له ده‌لاقه‌ی چه‌كه‌وه تماشا نه‌ده‌كرد. ئه‌و توانی له نێوان ئاشتی و چه‌كدا په‌یوه‌ندییه‌كی لۆژیك بخۆلقێنێت.
كه‌سایه‌تیی سیاسیی مام جه‌لال له 1957 و پاش ڕووخانی بزووتنه‌وه‌ی كورده‌كانی عێراق به ڕێبه‌رایه‌تیی خوالێخۆشبوو مه‌لا مسته‌فا بارزانی و ئاواره بوونی بنه‌ماڵه‌كانیان له ئێران ده‌ركه‌وت.
مام جه‌لال له ئێرانه‌وه بۆ ئه‌ورووپا كۆچی كرد به‌ڵام ئیقامه‌ی نه‌خوازراوی ئه‌و له‌وێ زۆری نه‌خایاند و هه‌ر له غه‌ریبیدا له‌گه‌ڵ هاوبیرانی خۆی حزبی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانی له كه‌ناری ڕووباری دانووب دامه‌زراند. پاش ئه‌وه كاروانێكی چه‌ند كه‌سی ماندوونه‌ناسی كوردی عێراق ئه‌م جاره‌یان له قه‌باره‌ی پارتێكی نوێ و مه‌رامێكی جیاوازه‌وه له ڕێگای سووریا، توركیا و ئێرانه‌وه به ڕه‌نج و سه‌ختی فراوان خۆیان گه‌یانده ناوچه‌ی "سونه" و "ناوزه‌نگ" و له داوێنی چیای مامه‌نده‌دا جێگیر بوون.
خوالێخۆشبوو نه‌وشیروان مسته‌فا چیرۆكی ئه‌و كۆچه سیاسییه و ده‌ستپێكی ئه‌و خه‌باته نوێیه له قه‌باره‌ی چه‌ند كتێبێكدا لێكده‌داته‌وه كه به‌رگێكیان له ژێر ناوی "له كه‌ناره‌كانی دانووبه‌وه تا دۆڵی ناوزه‌نگ" باسی چۆنیه‌تی پێكهاتنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌كات.
خاڵی سه‌ره‌كیی ئه‌و خه‌باته نوێیه كه‌سایه‌تیی تاقانه‌ی مام جه‌لال بوو، كه‌سایه‌تیی كاریزماتیكی ئه‌و له‌و قۆناغه‌دا بوو به هۆی یه‌كگرتنی هه‌موو ڕه‌وته‌كان و زۆرینه‌ی خاڵه لاوازه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی كوردی عێراقی به باشی چاره‌سه‌ر كرد. هاوكات بوونی سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ شۆڕشی گه‌لانی ئێران‌دا ڕووناكی هیوای له دڵیان‌دا داگیرساند و مام جه‌لالی به ئه‌زموون به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه له هاوكاری و نزیكبوونه‌وه له شۆڕشگێڕانی ئێرانی‌دا زانی.
ده‌ستپێكی شه‌ڕی سه‌پێندراو له‌سه‌ر ئێران وه‌رزێكی نوێ هاوكاری و په‌یوه‌ندی نێوان كورده‌كانی عێراق و ئێران بوو كه ڕۆڵی مام جه‌لال له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا زۆر به‌رجسته بوو.
بیرۆكه‌ی شۆڕشگێڕانه‌ی ئێران زوڵمی سه‌دامی له كورده‌كان پێی قبووڵ نه‌كرا و فه‌رمانده ئێرانییه‌كان شان به شانی هێزه كورده‌كانی عێراق له كوێستانه‌كان و له ئۆپه‌راسیۆنی دژواری كه‌ركووك كه لووتكه‌ی هاوكاریی هێزه‌كانی ئێران و پێشمه‌رگه به‌تایبه‌ت پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێتی بوو مه‌ترسی ڕووخانی سه‌دامی له باكووری عێراقدا به‌هێزتر كرد.
ترسی له ده‌ست دانی ناوچه هه‌ستیاره كوێستانییه‌كانی باكووری عێراق سه‌دامی ناچار كرد هه‌ڵه‌بجه كیمیاباران بكات ئه‌وه‌ش دڕندانه‌ترین جه‌نایه‌تی دژ به هاووڵاتی له جیهان بوو. ئه‌و هێرشه نامرۆڤانه كه دژی هه‌موو یاسا و ڕێسا ئه‌خلاقییه‌كانی بوو هه‌زاران شه‌هیدی له هاووڵاتیانی سڤیل و پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێتی و پارتی و شه‌ڕڤانی ئێرانی لێ كه‌وته‌وه.
كۆتاییی شه‌ڕی عێراق و ئێران وه‌رزێكی نوێ له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی خه‌ڵكی عێراق و ڕژێمی به‌عس بوو، ئه‌ڵبه‌ت ئاگربڕ و كۆتاییی شه‌ڕ نه‌بوو به هۆكارێك كه ئێران كوردی عێراق به ته‌نیا بهێڵێت.
له ئینتیفازه‌ی 1991دا باكووری عێراق له لایه‌ن كورده‌كانه‌وه كۆنتڕۆڵ كرا و ئه‌مه‌ش داپه‌ڕێكی نوێ له شه‌ڕی بێ بڕانه‌وه‌ی مام جه‌لال له‌گه‌ڵ ڕژێمی به‌عس بوو. ڕووخانی سه‌دام له باكووری عێراق چۆنییه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌كانی مام جه‌لال به ته‌واوی گۆڕی، مام جه‌لال په‌یوه‌ندییه‌كی به‌ربڵاوی له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی سیاسیی وڵاتانی جیهان و ناوچه‌كه ده‌ستپێكرد و وتی: ڕێگاچاره‌ی ده‌رچوون له‌و قه‌یرانه‌ی تێپه‌ڕاندنی ته‌نگژه‌كانی دیپلۆماسی كارا و ئاشتییه.
كه‌سایه‌تیی خۆكردی مام جه‌لال له چیاكانه‌وه پێكهاتبوو، ئه‌و ته‌نها پشتی به چه‌ك نه‌به‌ست به‌ڵكوو هه‌میشه جانتایه‌كی كی پێی بوو كه گۆڤاره به‌ناوبانگه‌كانی دونیای لێ بوو و به‌و چه‌شنه به‌رده‌وام ڕووداوه‌كانی جیهان و ناوچه‌كه‌ی له سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕیشدا پێوشوێنگری ده‌كرد.
له هاوینی 1996 كه سوپای عێراق به یارمه‌تیی پارتێكی كوردستانی هێرشی كرده سه‌ر ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتی، به هاوڕێیتی هه‌واڵێك له ناوچه‌ی سه‌رسنووری سه‌رده‌شت بۆ لێكدانه‌وه‌ی دۆخه‌كه بینیمان كه ویستم له ژێری تاشه‌به‌ردێكدا كه زۆریش له مه‌یدانی شه‌ڕ دوو نه‌بوو له سه‌ر به‌تانییه‌كی سه‌ربازی دانیشتبوو له‌و به‌ره‌كانی شه‌ڕدا له جیاتی چه‌ك هه‌ندێك كتێب و گۆڤار به زمانی جۆراوجۆر له ده‌وری بوو باشی دێته یادم له ژێر ئه‌و هێرشه قورسانه‌دا گۆڤاری زانیاریی سیاسی و ئابووری كه به زمانی فارسی بوو ده‌یخۆێند.
بۆ ماوه‌یه‌ك له لای دانیشتن به هێمنایه‌تییه‌كی تایبه‌ته‌وه پێشوازی لێمان كرد هه‌ندێك بابه‌تمان هێنایه ئاراوه و گه‌ڕاینه‌وه. مانگێك پێش ئه‌و هێرشه به هاوڕێتی چدند كه‌سێك له نووسینگه‌ی ناوه‌ندیی یه‌كێتیی نیشتمانی له شاری قه‌لاچولان دیدارێكمان له‌گه‌ڵ مام جه‌لال هه‌بوو، سه‌رنجڕاكێش ئه‌وه بوو كه له به‌رامبه‌ر كورسی شوێنی ده‌س به ئاوه فه‌ره‌نگییه‌كه‌یه‌وه چه‌ند به‌رگی كتێب به زمانه جۆراوجۆره‌كان دانرا بوو تا به باشترین شێوه له كاتی خۆی كه‌ڵك بگرێت، ئه‌و ڕوانگه كولتورییانه پیشانده‌ری ئه‌وه‌ن كه مام جه‌لال ڕێدۆزێكی هزریی به چه‌ك و كوێستان هه‌بوو.
ده‌توانین بڵێین مام جه‌لال ئه‌ندازیاری ئاشتی له عێراقی نوێ بوو، ئه‌و به ته‌واوی تامی تاڵی دووچاوه‌كی و سته‌م و شه‌ڕ و خوێنڕشتنی چێشتبوو و له ناوه‌ڕۆكی ڕووداوه‌كاندا خۆڕاگری و ڕه‌نجی میلله‌تی عێراقی به چاوی خۆی بینی بوو، ئه‌و به باشی ده‌یزانی كه هۆكاری جێماوی و داڕماوی عێراق چییه. به‌و بۆنه‌وه ته‌نگژه‌كانی عێراقی ده‌ناسی و به‌رژه‌وه‌ندیی وڵاته‌كه‌ی له یه‌كگرتوویی هێزه كاریگه‌ره‌كاندا ده‌بینی.
به‌و پێیه په‌یمانی ستراتێژیكی كورد و شیعه‌ی هێنایه ئاراوه و هه‌نگاوی به‌رچاوی به كه‌ڵك وه‌رگرتن له مه‌رجه‌عییه‌تی نه‌جه‌ف بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی عێراق هه‌ڵگرت. پاش گه‌یشتن به كورسی سه‌رۆككۆماری عێراقیش پێوه‌ندییه‌كی باشی له‌گه‌ڵ عه‌ره‌به سوننه‌كاندا هه‌بوو.
ڕه‌وتی ئاشتیخوازانه‌ی مام جه‌لال به‌ناوبانگه بۆ نموونه ڕه‌تكردنه‌وه‌ی حوكمی له سێداره‌دانی سه‌دام پیشانده‌ری ئه‌وپه‌ڕی نه‌جابه‌تی تاڵه‌بانییه، ئه‌گه‌رچی ئه‌و چه‌شنه هه‌وڵانه زۆر داوه كه ده‌توانین بۆ نموونه ئاماژه به دوو خاڵیان بكه‌ین.
برایه‌كی مام جه‌لال له سه‌رده‌می حكوومه‌تی به‌عسدا به ده‌ستی ژێرده‌ستێكی سه‌دام له ناوچه‌ی قه‌ڵادزێ كوژرا، پاش ڕووخانی ڕژێمی به‌عس له باكووری عێراق و زاڵ بوونی پارته كوردستانییه‌كان به سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌دا چاوه‌ڕوان ده‌كرد مام جه‌لال تۆڵه بسێنێته‌وه به‌ڵام مام جه‌لال به ئه‌وپه‌ڕی به‌رژه‌وه‌ندی و لێبورده‌ییه‌وه چاوی لێپۆشی و بكوژی براكه‌ی ئێستا له‌و په‌ڕی ئاسایشه‌وه له ناوچه‌كه‌دا ژیان به سه‌ر ده‌بات.
له ماوه‌ی شه‌ڕی نێوان پارته كوردستانه‌كان له ساڵه‌كانی 1996دا كه سوپای عێراقیش ده‌ستی تێیدا هه‌بوو. مام جه‌لال و پارته‌كه‌ی له لایه‌ن سوپای سه‌دامه‌وه له ناوچه‌كانی خۆیان ده‌ركرا بوون، پارتی ڕكابه‌ری مام جه‌لال ده‌ستیبه‌سه‌ر هه‌موو ناوچه‌كان له‌وان سلێمانی گرتبوو و ڕاشكاوانه ڕایانگه‌یاند چیدی پارتێك به ناوی یه‌كێتی بوونی نییه و ئه‌ندامانیشی ده‌توانن وه‌كوو هاووڵاتییه‌كی ئاسایی بگه‌ڕێنه‌وه بۆ شاره‌كانی خۆیان؛ مام جه‌لالیش ده‌بێت موحاكمه بكرێت و وه‌ڵامی خه‌یانه‌ته‌كانی بداته‌وه، وا ده‌بینرێت ئه‌وه خراپترین شێوه‌ی سووكایه‌تی كردن بوو كه مام جه‌لال و پارته‌كه‌ی ڕووبه‌ڕووی بوونه‌وه، له‌و سه‌رده‌مه‌دا مام جه‌لال و پارته‌كه‌ی له‌نێو سنووره‌كانی ئێران‌دا ده‌ستیان به ڕێكخستنێكی دووباره كرد و پاش ماوه‌یه‌ك له ده‌ستپێكی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان دووباره سلێمانییان كۆنتڕۆڵ كرده‌وه، ڕێبه‌ری پارتی ڕكابه‌ر و هۆكاری ئاواره‌بوونی مام جه‌لالیش له شاری سلێمانی له لایه‌ن یه‌كێتییه‌وه گه‌مارۆ دران، هه‌ندێك له نزیكانی مام جه‌لال به‌نیازبوون ته‌نها ڕێگه‌ی پاشه‌كشێیان لێ دابخات و تۆڵه‌یان لێبسێنێته‌وه به‌ڵام مام جه‌لال ڕێگای دره‌بازبوونیانی لێ كرده‌وه.
پێشمه‌رگه‌ی به‌ناوبانگی كوێستانه‌كانی عێراق له ساڵی 2005 بۆ ماوه‌ی هه‌شت ساڵ بۆ سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری عێراقی هه‌ڵبژێردرا هه‌ر له هه‌مان ساڵدا میدیاكان نووسییان كوردێكی به ڕه‌گه‌ز ئێرانی بووه‌ته سه‌رۆك كۆماری عێراق، ئه‌ڵبه‌ت ئه‌و وته‌یه‌ش زۆر بێ بنه‌ما نه‌بوو چۆن ئێران هه‌موو هه‌وڵه‌كانی خۆی بۆ وه‌دیهێنانی سه‌رۆك كۆماریی مام جه‌لال چڕ كردبوو. ڕه‌نگه قبووڵ كردنی پێشنیاری پۆستی سه‌رۆككۆماری مام جه‌لال له لایه‌ن به‌رپرسانی ئێرانییه‌وه له هه‌مان به‌یانیی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراقه‌وه بۆ هه‌ندێك كه‌س دوور له چاوه‌ڕوانی بووبێت به‌ڵام ئێرانییه‌كان مام جه‌لالیان به باشی ده‌ناسی و ده‌یانزانی كه داهاتوویه‌كی ڕوونی ده‌بێت.
كه‌سایه‌تی پراگماتیكی مام جه‌لال بوو به مه‌كته‌بێك كه ڕوانگه‌یه‌كی نوێی له ئاشتی و چه‌ك له گۆڕه‌پانی بزووتنه‌وه‌ی كوردی عێراق خولقاند.
ئه‌و مه‌كته‌به به كارتێكه‌ریی وره و بیرۆكه‌ی خاوه‌نه‌كه‌ی له كه‌شی سازێنه‌ری كوێستان خولقا و له درێژه‌دا دزه‌ی كرده ناو شاری سلێمانی وه‌كوو لانكی ڕه‌وتی نوێخوازی سه‌رده‌م له كوردستاندا و ژماره‌یێكی زۆر شاگرد و قوتابیی ڕاكێش كرد و به‌م شێوه‌یه سلێمانی بوو به شاری فه‌رهه‌نگ و ڕووناكبیری و قوتابخانه‌یێك بۆ په‌روه‌رده‌ی ڕه‌وتی ڕووناكبیری و ڕاهاتنی كه‌سایه‌تیی لێهاتووی سیاسی به بیرۆكه‌ی دیمۆكراتیكه‌وه. مه‌كته‌به‌كه‌ی مام جه‌لال زۆرینه‌خواز و شیاوی نۆژه‌ن بوونه‌وه و به‌رهه‌م هێنانه‌وه‌ی بیرۆكه و گۆڕانكارییه و ئه‌مه‌ش به پێچه‌وانه‌ی دیكه‌ی ڕه‌وته كوردییه‌كانی عێراق.
سه‌ره‌ڕای هه‌موو سه‌رقاڵییه‌كان مام جه‌لال پێوه‌ندیی خۆی له‌گه‌ڵ دۆستان و هه‌ڤاڵانی خۆی ده‌پاراست و ته‌نانه‌ت پۆستی سه‌رۆكایه‌تیش نه‌بووه له‌مپه‌رێك بۆ بیركردنی هه‌ڤاڵانی سه‌رده‌می خه‌بات به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی یاریده‌ده‌ری بوون بۆ گه‌یشتنی خۆی و خه‌ڵكه‌كه‌ی به هه‌موو ده‌سكه‌وته‌كانی. له‌سه‌رده‌می سه‌رۆكایه‌تیی حیزبه‌كه‌ی یان خۆد له‌كاتی سهرۆككۆماریدا چی سه‌ردانی تارانی كردبا سۆراغی له هاوسه‌نگه‌ره كۆنه ئێرانییه‌كانی ده‌گرت. هه‌ر ئه‌وانه‌ی لاوێتی خۆیان كرده خه‌ڵاتی ئارمانجه‌كانی خه‌ڵكی عێراق به‌تایبه‌ت كورده‌كانی ئه‌و وڵاته.
چێشتخانه‌ی شاتر عه‌باس له چوارڕێیانی پارك وی له تاران ژوانگه‌ی هه‌میشه‌یی مام جه‌لال و كۆنه هه‌ڤاڵه‌كانی بوو. كه‌سایه‌تیه‌كی جیاواز و بیری به‌هێز كه‌ڵه‌پیاوه‌كه‌ی كوێستانه‌كانی نێرگزی سلێمانی به ته‌واوی سه‌رنجڕاكێش كردبوو. گوڵه نێرگزه‌كانی چیاكانی سلێمانیی زۆر خۆش ده‌ویست و لۆگۆی یه‌كه‌م كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنیی خۆشی كرده گوڵه نێرگزه‌كانی چیاكانی سلێمانیی زۆر خۆش ده‌ویست و لۆگۆی یه‌كه‌م كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنیی خۆشی كرده گوڵه نێرگز و ئێستاش هه‌ر لۆگۆی ته‌له‌فزیۆنی كوردساته.
مام جه‌لال له یه‌كێك له هه‌ستیارترین قۆناغه سیاسییه‌كانی عێراقی نوێ‌دا كۆچی دوایی كرد. هه‌بوونی ده‌یتوانی ببێته هۆی دابه‌زینی خه‌ساره‌كانی داعش و باشتربوونی دۆخی دوای داعش. ئه‌گه‌رچی به ڕه‌گه‌ز كورد بوو، به‌ڵام به كوردی بیری نه‌ده‌كرده‌وه به‌ڵكوو داڵغه‌ی عێراق و نه‌ته‌وه و مرۆڤی بوو. ڕوانگه جیهانگیره‌كانی له سه‌روو كوردستان و عێراق و ته‌نانه‌ت ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بوو. ئه‌و بیری له كردنه‌وه‌ی ده‌لاقه‌ی نوێ به‌ره‌و كورده‌كان بوو و بڕوای به‌وه نه‌بوو كورده‌كانی عێراق گه‌مارۆی سنووره‌كان بدرێن.
له دۆخی جیهان و هاوكێشه‌كانی ناوچه‌كه به باشی تێده‌گه‌شت و نموونه‌یه‌ك بوو له‌و سیاسه‌توانه بیرمه‌ندانه‌ی كه هاوكات نه‌ریت و مۆدێرنیته‌ی خستبووه پاڵ یه‌ك و بۆ هه‌ر دوو خه‌باتی شاخ و بنكه‌ی شار ئه‌ندێشه و به‌رنامه‌ی هه‌بوو. هیچ كاتێك ده‌روازه‌كانی گفتوگۆی له‌سه‌ر خۆی دانه‌خست. خه‌باتگێڕێكی بیرمه‌ند و موسلحێكی دوورئه‌ندێش بوو كه توانیی به پشوودرێژی له ژێر گابه‌ردی ئاواره‌بوونی كوردستان بگاته كۆشكی سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار له عێراق. كه‌سایه‌تیه‌كی تاقانه بوو كه مێژووی سیاسیی عێراق به خۆیه‌وه نه‌یبینیوه و ناشبینێت.
مام جه‌لال ڕێگایێكی زه‌حمه‌تی بڕی، به‌ڵام زۆر زه‌حمه‌ته كه‌س ڕێگای ئه‌و ببڕێت.
نووسینی/ محه‌مه‌د هادیفه‌ڕ
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
08:58 PM - 2024-04-26
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
06:58 PM - 2024-04-26
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
کوردستان 08:58 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
کوردستان 07:59 PM - 2024-04-26 -
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26 -
لە یادی بۆردومانی هەڵەبجەدا
بیروڕا 11:03 PM - 2024-04-25