riklam

قائیمقامیەتی سلێمانی: رێگە نادەین مافی كرێكاران بخورێت

کوردستان 12:25 PM - 2019-10-07
.

.

لیژنەی سەلامەتی كرێكار لە ماوەی مانگێكدا (110) شوێنكاری بەسەركردووەتەوە و مافی بۆ ژمارەیەك كرێكاری دورخراوە گەڕاندوه تەوە.

بەپێی راپۆرتێكی لیژنەی سەلامەتی كرێكاری سەر بەلیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی لەماوەی مانگی (9)ی ئەمساڵدا سەردانی (110) شوێنكار كراوە كە كرێكار كاری تێدا دەكات‌ و بەدواداچونی بۆ‌ چۆنێتی پاراستنی سەلامەتی گیانی كرێكاران و بوونی گرێبەستی یاسایی و پێدانی موچە بەپێی گرێبەستەكان و دابینكردنی شوێنی پشودان و خواردنی تەندروستیان كردووە. 

بەپێی راپۆرتەكە بەهۆی پێشێلكردنی یاسا و رێنماییەكانی كاركردن‌ (4)پسوڵەی سەرپێچی و (16) شوێنیان بەهۆی بونی سەرپێچی ئاگادار كردووەتەوە.

لەسەر سكاڵای كرێكارانیش بەدواداچوون بۆ ژمارەیەك كێشەی كرێكاران كراوە و توانراوە موچه و ماف بۆ چەندین كرێكار بگەڕێندرێتەوە و ژمارەیەك كرێكاریش لەئەنجامی بەدواداچونی لیژنەكە گەڕێنراونەتەوە بۆ سەر كارەكانیان. ژمارەیەك كرێكاریش سكاڵایان لە خراپی جۆری خواردنەكەیان كردووە لە یەكێك لە شوێنكارەكان، دوای لێكۆڵینەوە دەركەوت بەهۆی دووری شوێنی دروستكردنی خواردنەكەوە بووە لە شوێنی كاری كرێكارەكان و توانراوە بەهاوكاری لیژنەی سەلامەتی كێشەكە چارەسەر بكرێت.

لیژنەی سەلامەتی كرێكاری سەر بەلیژنە هاوبەشەكان بەبەردەوامی سەردانی شوێنی كاری كرێكاران دەكات و رێنمایی پێویست دەدات بە كرێكاران لەبارەی مافەكانیان‌، لە هەمان كاتدا رێنمایی پێویست كە لە یاسا كارپێكراوەكاندا دیاری كراوە دەیدات بە خاوەن كارەكان لە روی سەلامەتی گیانی كرێكار و دابینكردنی شوێن و خواردنی تەندروست و بوونی گرێبەست و دەستەبەركردنی كرێكارەكان. لەكاتی بوونی سەرپێچی و لادان لە رێنمایییەكان خاوەن كارەكە و شووێنەكە روبەرووی رێكاری یاسایی دەكرێتەوە.

PUKmedia راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket