riklam

حكومەت و پەرلەمان گفتوگۆی پڕۆژە یاسای چاكسازی دەكەن

کوردستان 12:07 PM - 2019-10-07
.

.

لیژنەیەكی حكومەتی هەرێم و پەرلەمانی كوردستان، بۆ گفتوگۆكردنی پڕۆژە یاسای چاكسازی كۆدەبنەوە.

لەوبارەیەوە عەباس فەتاح ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتی لەپەرلەمانی كوردستان بە PUKmedia ی راگەیاند: حكومەتی هەرێم رەشنووسی پڕۆژە یاسەیەكی چاكسازی لەموچە و خانەنشینی و دەرماڵەكان ئامادە كردووە و دەینێرێتە پەرلەمان و بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە.

راشیگەیاند: ئەمڕۆ دوو شەممە 7-10-2019، لیژنەكەی حكومەتی هەرێم لەگەڵ نوێنەری سەرجەم فراكسیۆنەكانی پەرلەمانی كوردستان كۆبوونەوەیەك ئەنجام دەدات و تێیدا گفتوگۆی رەشنووسەكە دەكرێت بۆ ئەوەی پڕۆژە یاساكە رەوانەی پەرلەمان بكرێت.

PUKmedia ژینەر محەمەد

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket