riklam

ئەنجومەنی نوێنەران بەمەرج كۆدەبێتەوە

عیراق 10:54 AM - 2019-10-07
.

.

ئەگەر رێژەی یاسایی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق تەواوبێت، ئەوا ئەنجومەنی نوێنەران بۆ گفتوگۆی داواكارییەكانی خۆپیشاندەران كۆدەبێتەوە. 

لەوبارەیەوە حسێن نەرمو ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە PUKmedia ی راگەیاند: تا ئێستا هیچ بڕیارێكی رەسمی نییە بۆ كۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران بەڵام لەكۆبوونەوەی سەرۆكایەتی پەرلەماندا بڕیار دراوە ئەمڕۆ دوو شەممە ئەنجومەنی نوێنەران كۆببێتەوە.

وتیشی: كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ گفتوگۆكردنی داواكارییەكانی خۆپیشاندەرانە و ئەگەر رێژەی یاسایی ئەندامانی ئەنجومەن  تەواوبێت ئەوا كۆبوونەوەكە دەكرێت و تەئكیدیشی كردەوە كە فراكسیۆنە كوردییەكان ئامادەیان دەربڕیوە بۆ بەشداری كردن.

راشیگەیاند: ئەگەر هەندێك فراكسیۆن بایكۆتی كۆبوونەوەكە نەكەن و رێژەی یاسایی ئەندامان تەواوبێت ئەوا دانیشتنەكە دەكرێت.

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket