جۆر و شێوه‌كانی بوونی كاریكاتێر له رۆژنامه‌گه‌ریدا
ئەدەب وهونەر 10:45 AM - 2019-10-07.
(به‌شی 2)
به گوێره‌ی ئه‌و ناوه‌ڕۆكه‌ی كه كاریكاتێر باسی لێوه‌ده‌كات، ده‌كرێ كاریكاتێر دابه‌ش بكرێت به‌سه‌ر چه‌ند جۆرێكدا، دابه‌شبوونه كلاسیكیانه‌كه‌ش كاریكاتێر به‌سه‌ر چوار جۆردا دابه‌ش ده‌كات، به گوێره‌ی گرنگی له ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تیدا: 1- كاریكاتێری سیاسی 2- كاریكاتێری كۆمه‌ڵایه‌تی.
3- كاریكاتێری گاڵته‌جاڕی (پێكه‌نین):
ئه‌و وێنه كاریكاتێرییه كۆمیدیایه داڕێژراوه‌یه كه هیچ ڕه‌خنه‌گرتنێكی تێدانیه، ئامانجی ته‌نیا به پێكه‌نین هێنانه‌وه‌یه، بابه‌ته‌كانیشی دیارینه‌كراو و بێ سنووره، له سیاسه‌ته‌وه بگره تا سێكس، ئه‌وه‌ی جیایده‌كاته‌وه له جۆره‌كانی تر، كه ئامانجی ته‌نیا به پێكه‌نین هێنانه، له كاتێكدا كه جۆره‌كانی تر به تایبه‌تی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی، پێكه‌نین تێیدا به‌كاردێت بۆ به‌دیهێنانی چه‌ندین ئامانجی تر. له‌و كۆمه‌ڵگایانه‌ی كه به‌ده‌ست خوێنتێزانی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه ده‌ناڵێنن واباوه كه به‌چاوێكی سوك و كه‌مه‌وه ته‌ماشای ئه‌م جۆره كاریكاتێره بكه‌ن، به تایبه‌تی له كۆمه‌ڵگاكانی وڵاته عه‌ره‌بییه‌كاندا به كاریكاتێرێكی به‌تاڵ و بێ ناوه‌ڕۆكی بژمێرن، ئه‌مه‌ش له چه‌ندین چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ كاریكاتێریسته عه‌ره‌به‌كانه‌وه تێبینی كراوه، ئه‌م تێڕوانینه‌ش هه‌ڵبه‌ته تێڕوانینێكی هه‌ڵه و هه‌ڵه‌كاره، چونكه یه‌كه‌م كرداری ئه‌فراندن به شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی په‌یوه‌سته به سروش و هزره‌وه، مه‌رجیش نیه هه‌موو ئه‌و بیرۆكانه‌ی كه به مێشكی كاریكاتێریسته‌كه‌وه دادێن بیرۆكه و بابه‌تی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی بن، ئه‌ویش به خولانه‌وه‌ی به‌ده‌وری سیاسه‌ت و كۆمه‌ڵگاوه واقیع وێناده‌كات، واقیعیش ته‌نیا سیاسه‌ت و كۆمه‌ڵایه‌تی نیه، به‌ڵكو پشوگه‌ی گاڵته و پێكه‌نینی ساده‌شه. وێناكردنی ئه‌م بابه‌تانه‌ش له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌نده‌وه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه وازی له‌و دۆزه هێنابێت كه گرتویه‌تیه خۆی، هه‌رچیه‌كیش بێت ئه‌و دۆزه، نابێت هونه‌رمه‌ند بیرۆكه بكوژێت و له یاده‌وه‌ری هونه‌ری خۆیدا پشتگوێی بخات، چونكه ئه‌مه‌ڕێك وه‌ك كرداری زینده به‌چاڵكردنی كچان وایه له سه‌رده‌می نه‌زانیه‌وه، پێمانوایه كه هونه‌رمه‌ند ده‌بێت هه‌موو ئه‌و بیرۆكانه بپارێزێت كه به هزریه‌وه‌دا دێن، دووه‌میش هه‌ڵه‌یه كه‌وا بیربكه‌ینه‌وه كه گاڵته‌وگه‌پ دیارده‌یه‌كی نه‌رێنیه، ناتوانین كردای به پێكه‌نین هێنانێكی ساده به جۆرێك له بۆشایی و به‌تاڵی بژمێرین، چونكه به شێوه‌یه‌كی گشتی حاڵه‌تێكی مرۆڤانه‌ی ئه‌رێنیه، ئه‌مه‌ش به‌سیه‌تی بۆ زانینی ئه‌وه‌ی كه كاریكاتێری گاڵته‌وگه‌پ بێ سوود نیه، هه‌روه‌ك وای بۆ ده‌چن.
سێیه‌میش كاریكاتێر كار و ئه‌ركی تری هه‌یه له ڕۆژنامه‌گه‌ریدا بێجگه له هاندان و پروپاگه‌نده‌كردن هه‌روه‌ك ده‌بینین، كاریكاتێری گاڵته‌وگه‌پیش ڵاۆڵی ته‌واوكاری هه‌یه له‌گه‌ڵ چه‌ندین بابه‌تی دیكه و به‌ند نیه له‌سه‌ر پێكه‌نین به‌ته‌نیا، مه‌ترسیش له ڕۆڵی بێهۆشكاری كاریكاتێری گاڵته‌وگه‌پ كه به‌رده‌وام دوژمنانی ئه‌مجۆره ده‌یخه‌نه‌ڵاوو ڕاست نیه، چونكه تاقیكردنه‌وه‌كان به‌ڵگه‌ن بۆ سه‌لماندنی ئه‌وه‌ی كه كێشه‌كانی كۆمه‌ڵگا ره‌نگدانه‌وه‌یان هه‌یه له‌سه‌ر هه‌موو چالاكییه هونه‌رییه‌كاندا، ئاساییه له وڵاتێكدا كه بۆ نمونه به‌ده‌ست شه‌ڕی ناوه‌خۆدا بناڵێنێت، كاریكاتێری گاڵته پله‌ی یه‌كه‌می به‌رنه‌كه‌وێت، چونكه هه‌ر له بنه‌ڵاه‌تدا بارودۆخی گشتی رێگه به‌مه نادات، بۆیه ئه‌م مه‌ترسیه هه‌ر بوونی نیه، له‌به‌ر‌ئه‌وه‌ی بمانه‌وێ و نه‌مانه‌وێ وێنه گشتیه‌كه له نه‌خشه‌ی ئه‌فراندنی هونه‌ریدا په‌رچاوه‌ی تابلۆ هونه‌رییه‌كه‌یه له‌سه‌ر واقیعدا به هه‌موو ره‌هه‌نده‌كانیه‌وه.
بۆیه ئێمه وایده‌بینین كه ئه‌و هه‌ڵوێسته دژ به كاریكاتێری گاڵته‌وگه‌پ جۆرێكه له پێوه‌ندبوونی ئازادی ئه‌فرێنه‌ره‌كه و ده‌چێته خانه‌ی تیرۆركردنی ده‌روونی، كه پاڵ به ئه‌فرێنه‌ره‌وه ده‌نێت بۆ كوشتنی ئه‌و بیرۆكانه‌ی كه به هزر و خه‌یاڵیه‌وه‌دا دێن، و نه‌خستنیانه سه‌ر كاغه‌ز له ترسی تۆمه‌تباركردنی به به‌تاڵی و هیچی، له ڕاستیشدا ڕێژه‌ی 10%ی كاریكاتێره‌كانی گاڵته‌وگه‌پ و قۆشمه له كۆی به‌رهه‌می هونه‌رمه‌ندێكی كاریكاتێری، بیانوو ناده‌ن به‌ده‌سته‌وه بۆ پێنه‌دانی متمانه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی به كاره‌كانیه‌وه، له كاتێكه‌وه كه ئه‌م وێنانه له 1%ی كاره‌كانی پێكدێنن.
هه‌ندرێن خۆشناو
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە چوار ملیار دینارە
01:31 PM - 2024-03-29 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:23 AM - 2024-03-29 نێروەیی: روسیا وەک سەرۆک و سەرکردەیەکی کوردستانی و عیراق پێشوازی لە سەرۆک بافڵ دەکات
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
10:31 PM - 2024-03-28
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
زۆرترین خوێنراو
-
پەیامی هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ د. کاوە خەلیل
پرسەنامە 09:49 PM - 2024-03-29 -
پرسەنامەی کۆسرەت رەسوڵ بۆ خانەوادەی سەید ئیبراهیم سەید عزەدین گردعازەبانی
پرسەنامە 09:45 PM - 2024-03-29 -
پەیامی هاوخەمی کۆسرەت رەسوڵ بۆ د. کاوە خەلیل خۆشناو
پرسەنامە 09:39 PM - 2024-03-29 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە چوار ملیار دینارە
کوردستان 01:31 PM - 2024-03-29 -
نێروەیی: روسیا وەک سەرۆک و سەرکردەیەکی کوردستانی و عیراق پێشوازی لە سەرۆک بافڵ دەکات
کوردستان 10:23 AM - 2024-03-29