riklam

كەرتی رێكخستنی ئەمستەردام و ئەلكمار كۆدەبنەوە

ی.ن.ک‌‌ 10:11 AM - 2019-10-07
.

.

رۆژی 6-10-2019، بەمەبەستی ئەنجامدانی كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی هەریەك لە كەرتەكانی (ئەمستەردام وئەلكمار)ستافی كۆمیتەی رێكخستنی هۆڵەندا بەسەرپەرشتی بەڕێز فارس بەرپرسی كۆمیتەو بەیاوەری بەشەكانی راگەیاندن و كۆمەڵایەتی و بەئامادەبوونی ئەنجومەنی كەرتەتێكۆشەرەكانی ناوبراو كۆبونەوەی خۆی ئەنجامدا.

پاش وەستانی ساتێك بۆ گیانی پاكی شەهیدان، لەلایەن بەرپرسی كەرتی خانەخوێوە بەگەرمی بەخێرهاتنی ئامادەبووان كراو كۆبوونەوە و بەرنامەی كاری خۆی بۆ ئامادەبوان خستەروو كە خۆی دەبینیەوە لەچۆنیەتی ئاڵوگۆڕەكانی ناوەندی دەرەوە لە سەرڕێنماییەكان و بڕیاری ناوەندو مەكتەبی رێكخستن وئامادەكارییەكان بۆ كۆنگرەی چواری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان.

پاش گفتۆیەكی تێرو تەسەل لەسەرهەردوو بابەت كۆبوونەوە باسی لە گرنگی ئاماری راست و دروستكرد بۆ بەرچاو روونی كاری رێكخراوەیی و چەندین پێشنیار و سەرنج وڕەخنە لەلایەن هەڤاڵانی ئامدەبوەوە خرایەروو.

دوای تەواو بوونی كۆبوونەوەكەش، بەپێی بەرنامەی كاركە ئامادەكاری بۆكرابوو ستافی كومیتەو بەرپرسی كەرتی ئەمستەردام سەردانی ماڵی خاتوو نازەنین خوشكی رەوان شاد دكتۆر پێشەوا یان كرد بۆ لەدەستدانی ئازیزانی هەریەك لە ئیسماعیل ئەمین محەمەد ی هاوسەری و دكتۆرپێشەوای برای.

 پاشانسەردانی دایكی هەڤاڵی تیكۆشەرو چالاكی كەرتی ئەمستەردام خاتوو سروە ئەمین  یان كرد بەهۆی  تێكچوونی باری تەندروستی خاتوو فەزیڵەی دایكیەوە و هیوای هەرچی زووتر چاكبوونەوەیان بۆ خواست وگوڵی شیفایان پێشكەش كردن.

لە كۆتا سەردانی ستافی ناوبراو سەردانی  ماڵی هەڤاڵی چالاك وتیكۆشەری كەرتی ئەمستەردام محەمەد سوورچی) بوو، بەمەبەستی  بەسەركردنەوە وپێشكەش كردنی گوڵی دەستخۆشی ماندوونەناسی بۆ خانەوادەی ناوبراو  .

PUKmedia راگەیاندنی كۆمیتەی هۆڵەندا

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket