دانیمارك.. یادی كۆچی دوایی مام جەلال دەكرێتەوە

دانیمارك.. یادی كۆچی دوایی مام جەلال دەكرێتەوە


7/10/2019 09:59:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.

رۆژی یەك شەممە 6-10-2019، كەرتی رێكخستنی ڤایلە كۆمیتەی رێكخستنی  دانیماركی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، یادی دووەم ساڵڕۆژی كۆچی دوایی سەرۆك مام جەلالیان كردەوە.

بەئامادەبوونی وشیار جەلال  لێپرسراوی كۆمیتەی رێكخستنی دانیمارك و دیلمان عەبدولڕەحمان كارگێری چاودێری و بەدواداچوون، كۆبوونەیەك لە كەرتی رێكخستنی ڤایلە ئەنجام درا. 

سەرەتای كۆبوونەوەكە بە ساتێك وەستان و ڕَزلێنان بۆ دووەم ساڵیادی سەركردە هەڤاڵ مام جەلال لەلایەن لێپرسراوی كەرت  یوسف حەمەد-ەوە دەستی پێكرد و بە ناوی كەرتەكەیانەوە پیرۆزبایی لەلێپرسراوی نوێی كۆمیتە كرد بەبۆنەی دەست بەكاربوونیەوە.

هەرلەدرێژەی كۆبوونەوەكەدا جێگری لێپرسراوی كەرت ئەحمەد عەبدوڵڵا باسی كاروچالاكییەكانی كەرتەكە و ئامادەكارییەكانی بۆ كاری داهاتوویان كرد  و ئاماژەی كر بۆ سەردان و بەسەركردنەوەی هەڤاڵان و دۆستانی سنووری كەرتەكە و خرایە بەرنامەی كاری داهاتوویان.

لەتەوەرێكی تری كۆبوونەوەكەدا لێپرسراوی كۆمیتە  وشیار جەلال سوپاسی ئامادەبووانی كردو بەدرێژی باسی دوایین گۆڕانكارییەكانی كرد كە لەكۆبوونەوەكانی ناوەندی دەرەوە لەگەڵ مەكتەبی رێكخستن بڕیاریان لەسەر دراوە و بۆیە هەر بەپێی ئەو رێنمایانەش ناوەندی دەرەوەوە مەكتەبی رێكخستن ئاڵ وگۆڕ لەپۆستەكان كراوە، وە بەدرێژی تیشك خرایە سەر ئامادەكارییەكان بۆ كۆنگرەی چوارەم كەوا بڕیارە لە 7-12ی ئەمساڵدا ببەسرێت و  هیوایان خواست كەكۆنگرەیەكی سەركەوتووبێت  و هەموومان پابەندی پاراستنی ریزەكانی  یەكێتی ناو یەكێتی بین.

 وە هەر لە ساڵڕۆژی كۆچی دوایی مامی گەورەمان بەڵێن دووپات كرایەوە كە درێژەدەری رێبازە پیرۆزەكەی بین وهەمیشە ماندوو نەناسانە لە سنووری كۆمیتەكەمان كار بكەین بۆ پێشخستنی یەكێتی.

لەكۆتایدا ئامادەبووان بە راو بۆچوون و پێشنیارەكانیان بۆ كاری داهاتووی كۆمیتەو كەرتەكەیان كۆبوونەوەكەیان دەوڵەمەند.

PUKmedia وشیار جەلال دەربەندی

 

 

 

 

 

 

وێنە هەواڵ
  • image04
  • شه‌هید فاتیح.. یه‌كه‌م شه‌هیدی شۆڕشی نوێ

  • image04
  • له‌ سلێمانیه‌وه‌ پشتگیری رۆژئاوا ده‌كرێت

  • image04
  • كورد له‌ رۆژئاوا ئاواره‌ ده‌بێته‌وه‌

  • image04
  • پەیكەر بۆ د.جەمال ئەحمەد ناسراو بە (باوكی منداڵان) دروستدەكرێت

  • image04
  • لەساڵیادی كۆچی دوایی مام جەلال دا، مەلا بەختیار سەردانی خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئەحمدی کرد

  • image04
  • دوونامه‌ی ده‌ستنوسی سه‌رۆك مام جه‌لال بۆ فه‌رمانده‌ی نه‌مر قادر خه‌بات

  • image04
  • د.عیزەدین مستەفا رەسوڵ كۆچی دوایی

  • image04
  • مام جەلال سیمبولی نەتەوەیی کورد


                                           

وێنه‌.. خۆپیشاندانی كوردانی ئوسترالیا بۆ پشتگیری له‌ رۆژئاوا


ئه‌مڕۆ 17-10-2019، كوردانی شاری سیدنی ئوسترالیا له‌ ناوچه‌ی ئیجكلیفی شاری سیدنی پایته‌ختی هه‌رێمی نیوساوێڵزی ئوسترالیا خۆپیشاندانێكیا...


  خۆپێشاندانەكانی ئوسترالیا بەردەوامە
  كوردانی فه‌ره‌نسا پشتیوانی له‌ ڕۆژئاوای كوردستان ده‌كه‌ن
                                           

عومەر شێخ موس: سەركردایەتیی كورد لەسیاسەت تێ نەگەیشتووە


عومەر شێخ موس، سیاسەتمەداری كورد، كە خەڵكی رۆژئاوای كوردستانە جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، ئەو پشتتێكردنەی ئەمەریكا لە رۆژئاوای كوردستان ئەگەر هەیە لە دژی هەرێمی كوردستانیش دووبارە ببێتەوە و دەشڵێت: ب...


  حاجی مەسیفی: بۆ دانانی پارێزگاری كەركوك چیتر سەبرمان نەماوە
  موكه‌ڕه‌م تاڵه‌بانی: به‌ بارزانیم وت ڕیفراندۆم سودی بۆ كوردستان نابێت
                                           

ئاڵتونی زۆر بەختی كچانی دهۆك دەسوتێنێت

گەنجانی دهۆك و دەوروبەری بۆ پڕۆسەی هاوسەرگیری روو لە نەینەوا و شارەكانی دیكە دەكەن و ناچنە ژێر باری داواكاریی زۆری ئاڵتوون و ناوماڵ، كە كچانی شارەكەی خۆیان دا...


  ئه‌و 7 ڕۆژه‌ی عیراقی هه‌ژاند !
  USCIRF باس له‌ رۆڵی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كات


کاریکاتێر