riklam

خامەنەیی:پیلانه‌كان پوچه‌ڵكرانه‌وه‌

جیهان 09:10 AM - 2019-10-07
.

.

رابه‌ری شۆڕشی ئیسلامی ئێران دووپاتی ده‌كاته‌وه‌، پیلانه‌كانی دروستكردنی دووبه‌ره‌كی له‌نێوان ئێران و عیراق پوچه‌ڵكرانه‌وه‌.

 

نوسینگه‌ی پاراستن و بڵاوكراوه‌ی عه‌لی خامه‌نه‌یی رابه‌ری شۆڕشی ئیسلامی ئێران له‌تویتێكیدا بڵاویكردوه‌ته‌وه‌:" ئێران و عیراق دوو میلله‌تن كه‌ جه‌سته‌و دڵ و گیانیان له‌ڕێگه‌ی ئیمان به‌خوا و خۆشه‌ویستی ئه‌هلی به‌یت و حه‌سه‌نی كوڕی عه‌لیه‌وه‌ به‌ستراوه‌ته‌وه‌ به‌یه‌كتر".

 

رونیشكردوه‌ته‌وه‌:" رۆژ به‌رۆژ ئه‌م په‌یوه‌یست بوونه‌ به‌هێزتر ئه‌بێت".

 

ئه‌وه‌شی وتووه‌:" دوژمنان ده‌یانه‌وێت دووبه‌ره‌كی دروست بكه‌ن، به‌ڵام هیچ كاریگه‌ریه‌كی له‌سه‌ر ئه‌و به‌یه‌ك به‌ستنه‌وه‌وه‌ نابێت".

 

PUKmedia  ئاژانسه‌كان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket