riklam

ده‌ستگیرا به‌سه‌ر 358 پارچه‌ شیرینی جۆراو جۆر

ئابوری 12:49 AM - 2019-10-07
.

.

دوێنێ یه‌ك شه‌ممه‌  لیژنه‌كانی چاوێری ته‌ندروستی سلێمانی له‌ناو مۆڵێك له‌ سلێمانی ده‌ستیان گرت به‌سه‌ر (358) پارچه‌ شیرنی جۆراو جۆر كه‌بریتی بوون له‌ ( نان برنجی -چوكلێت -كولیچه‌ی خورما).

 

به‌پێی زانیاری لیژنه‌كانی چاودێری ته‌ندروستی سلێمانی:" به‌شێكیان به‌رواری ده‌رچوون و ته‌وابوونی له‌سه‌ر نه‌بووه‌و به‌شێكی تریان لێبڵه‌كه‌ی به‌فارسیه‌،  ئه‌مه‌ش له‌كوالێتی  عیراقی رِێگه‌پێدراو نیه‌ و ده‌بێت ئه‌و خۆراكانه‌ی ده‌هێنرێنه‌ ناوه‌وه‌  لێبڵه‌كه‌ی به‌زمانی ( كوردی ، عه‌ره‌بی ، ئینگلیزی )بێت،  بۆئه‌وه‌ی هاوڵاتیان بتوانن به‌ئاسانی به‌رواری ده‌رچوون و ته‌وابوونی یاخود ئه‌وپێكهاتانه‌ی له‌دروستكردنی به‌كار هاتووه‌ بخوێنرێته‌وه‌.

 

رونیشكراوه‌ته‌وه‌:" سه‌رجه‌م مه‌واده‌كان ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا و خاوه‌نه‌كه‌ی لێپرسینه‌وه‌ی یاسای له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.

 

ئاماژه‌ به‌وه‌شدراوه‌:" دوا له‌هاوڵاتیانی خۆشه‌ویست ده‌كه‌ین له‌كاتی هه‌بوونی خۆراكی خراپ و به‌سه‌رچوودا به‌ زوو ترین كات لیژنه‌كانی چاودێری ته‌ندروستی لێ ئاگادار بكه‌نه‌وه‌. 

 

PUKmedia جه‌عفه‌ر جه‌لیلی – سلێمانی 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket