riklam

شاناز برایم ئەحمەد سەردانی خوێندكارە بریندارەكان دەكات

ی.ن.ک‌‌ 11:14 PM - 2019-10-06
.

.

شاناز برایم ئەحمەد لە نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی، خوێندكارە بریندارەكانی پەیمانگای تەكنیكی دوكان بەسەردەكاتەوە، لەنزیكەوە لەباری تەندروستیانی پرسی و هیوای زوو چاكبونەوەی بۆخواستن.

ئەمڕۆ 6ی ترشینی یەكەمی 2019، شاناز برایم ئەحمەد بەیاوەری د.سەباح هەورامی بەرێوەبەری گشتی تەندروستی پارێزگای سلێمانی و دكتۆر محەمەد عەلی یاریدەرەی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و دكتۆر ئومێد عەلی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شارو پزیشك و كارمەندانی نەخۆشخانەی شار، سەردانی خوێندكارە بریندارەكانی پەیمانگای تەكنیكی دوكانی كرد،  لەنزیكەوە لەباری تەندروستیانی پرسی و هیوای زووچاكبونەوەی بۆخواستن.

بەداخەوە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەكاتی گەڕانەوەیاندا بەهۆی لەدەستدانی كۆنتڕۆڵی ئۆتۆمبیلەكەیەوە پاسێكی خوێندكارانی پەیمانگای تەكنیكی دوكان لەسەر رێگای دوكــان سلێمانی،  وەرگەڕا، پاسەكە 24 خوێندكاری تێدابووە و خوێندكارێكی كچ گیانی لەدەستداو چواردە خوێندكاری تریش برینداربوون.

هەر لەو سەردانەیدا، سوپاسی بەرێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و بەڕێوەبەرو پزیشكان و كارمەندانی نەخۆشخانەی شاری كرد لەبەرامبەر ئەو خزمەتگوزاریە پزیشكیانەی پێشكەش بەنەخۆش و برینداران دەیكەن.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket