riklam

وەزیری خوێندنی باڵا سەردانی خوێندكارە بریندارەكان دەكات

کوردستان 11:00 PM - 2019-10-06
.

.

وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی لە نەخۆشخانەی شاری سلێمانی خوێندكارە بریندارەكانی روداوی هاتووچۆی رێگەی سلێمانی – دوكانی بەسەركردەوەو لەنزیكەوە لەباری تەندروستی یەكە بەیەكەی خوێندكارەكانی پرسی و هیوای تەندروستیەكی باشی بۆ خواستن.

دوای ئەوەی ئەمڕۆ لەكاتی گەڕانەوەیان بۆ شاری سلێمانی پاسێكی خوێندكارانی پەیمانگەی تەكنیكی دوكان كە ژمارەیەك خوێندكاری هەڵگرتبو وەرگەڕاو خوێندكارێك گیانی لەدەستداو ژمارەیەكی دیكەش برینداربون، بۆ لە نزیكەوە ئاگاداربون لە تەندروستی بریندارەكان، ئەمشەو 6ی ترشینی یەكەمی 2019، د. ئارام محەمەد قادر وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لەنەخۆشخانەی شاری سلێمانی خوێندكارە بریندارەكانی بەسەركردەوەو لە نزیكەوە لەباری تەندروستی یەكە بەیەكەیانی پرسی و هیوای تەندروستیەكی باشی بۆ خواستن. 

د.ئارام محەمەد قادر رایگەیاند: دوای رودانی روداوەكە لە پەیوەندی راستەوخۆو بەردەوامدا بوین لەگەڵ تیمەكانی فریاگوزاری و تەندروستی، بەردەوام لەهەواڵی بریندارەكانمان پرسی و ئاگاداری باری تەندروستییان بوین، بۆیەش وەك وەزارەت ئامادەیی هەمو پشتیوانیەكین بۆ برینداران و كەسوكارەكانیان، راشیگەیاند:رودانی ئەو رووداوە جەرگبڕە، دڵتەنگ و خەمباری كردین كە بوە هۆی گیان لەدەستدانی خوێندكارێك و برینداربونی ژماریەكی دیكە، لەدڵەوە خەبارم و خوازیارم هەرگیز ڕووداوی لەم شێوەیە دوبارە نەبێتەوە.

بەم بۆنە خەمناكەوەش وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی پرسەو سەرەخۆشی ئاڕاستەی بنەماڵەی خوێندكار (چاوان هادی) قوربانی روداوەكەی هاتوچۆی رێگەی سلێمانی - دوكان كردو هیوای خواست ئەمە دوا كۆستی بنەماڵەكەیان بێت، هاوكات وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی سوپاسی تیمەكانی تەندورستی لە نەخۆشخانەی شار كرد بۆ بەدەمەوە چونی قوربانیان لەكاتی ڕوداوەكەو هەوڵەكانی بەرزنرخاندن.

PUKmedia راگەیاندنی خوێندنی باڵا 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket