riklam

سەرۆك كۆمارو سەرۆكانی نوێنەران و دادوەری لەبارەی خۆپیشاندانەكانەوە كۆدەبنەوە

عیراق 10:52 PM - 2019-10-06
.

.

سەرۆك كۆمار پێشوازیكرد لەسەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران و ئەنجومەنی باڵای دادوەری بەمەبەستی تاوتوێكردنی بەگژاچونەوەی گەندەڵی و پێویستی پارێزگاریكردن لە رۆژنامەنوسان

سەرۆك كۆمار د.بەرهەم ساڵح ئێوارەی ئەمڕۆ 6ی تشرینی یەكەمی 2019،  لەبەغدا پێشوازی لە محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران و فایەق زەیدان سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری كرد، سەبارەت بەدواین پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەكانی عیراق گفتوگۆ كرا.

لە دیدارەكەدا جەختكرایەوە لەپارێزگاری ئاسایشی كۆمەڵایەتی و بەدواداچونی رێوشوێنەكانی لێكۆڵینەوە بۆ دۆزینەوەی ئەو كەسانەی دەستیان لە توندوتیژییەكاندا هەبووە بەرامبەر بەخۆپیشاندەران و هیزە ئەمنییەكان، هەروەها دووپاتیش لەگرنگی پاراستنی سەروەری یاساو پارێزگاری لەگیانی هاووڵاتیان و دامەزراوە تایبەت و گشتییەكان كرایەوە.

هەر لە دیدارەكەدا گفتوگۆكرا لەسەر دۆسیەی بەگژاچونەوەی گەندەڵی و پێویستی پەلەكردن لەگرتنەبەری رێوشوێنی پێویست بۆ بەهێزكردنی دادوەری لەبەگژاچونەوەی گەندەڵی و لێپێچینەوە لەو تۆمەتبارانەی كە توندوتیژییان ئەنجام داوە.

هەروەها تەئكیدكرایەوە لەسەر پێویستی كردنەوەی دۆسێی لێكۆڵینەوە لەو دەستدرێژیانەی كە لەلایەن كەسانی نەناسراوەوە كرایە سەر بەشێك لەمیدیاو رۆژنامەنوسان، هاوكات دووپاتكرایەوە لەپارێزگاریكردن لەدەزگاكانی راگەیاندن و ئازادی رادەربڕین كە لە دەستووردا پارێزراوە.

PUKmedia راگەیاندنی سەرۆك كۆمار 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket