riklam

ژمارەی كوژراو بریندارانی خۆپیشاندانەكانی عیراق راگەیەنرا

عیراق 07:20 PM - 2019-10-06
.

.

ژمارەی كوژراو بریندارانی خۆپیشاندانەكانی عیراق ئاشكراكراو بەپێی ئامارەكەش زیاتر لە 100 كەس كوژراون و شەش هەزاری تریش بریندار بوون.

لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا وتەبێژانی وەزارەتەكانی ناوخۆ، بەرگری، ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكان و وەزارەتی تەندروستی ژمارەی كوژراو و بریندارانی خۆپیشاندانەكانی چەند رۆژی رابردووی پارێزگاكانی عیراقیان ئاشكراكرد.

راشیانگەیاند: تائێستا لەخۆپیشاندانەكاندا لەناوچە جیاوازەكانی عیراق 104 كەس كوژراون و  شەش هەزارو 107ی تریش بریندار بوون، ئامارەكەش هاووڵاتیان و هێزە ئەمنییەكان لەخۆ دەگرێت.

لەكۆنگرە هاوبەشەكەدا ئاماژەیان بەوەشدا كە لەخۆپیشاندانەكاندا هەشت بارەگای حزبی سوتێنراون و هێرشكراوەتە سەر بارەگای چەند كەناڵێكی راگەیاند، هەروەها دوو بازگەو 52 ئۆتۆمبێلی سەربازی و مەدەنی و چێشتخانەو 7 كەرەڤانەو 51 باڵەخانەی ئەهلی و حكومی ئاگریان تێبەردراوە.

 PUKmedia ئاژانسەكان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket