riklam

رێگای دەربەندیخان - سلێمانی دادەخرێت

کوردستان 05:56 PM - 2019-10-06
.

.

هاتووچۆی دەربەندیدیخان رایگەیاند: بەهۆی قیرتاوكردنەی رێگای سەرەكی (دەربەندیخان – وارماوا)، بۆ ماوەی 12 رۆژ رێگاكە دادەخرێت و پێویستە شۆفێران ئەو رێگایانەی تر بەكاربهێنن كە بۆیان دیاریكراوە.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی دەربەندیخان لە ئاگادارییەكدا كە وێنەیەكی دەست PUKmedia كەوتوو‌ن ئاماژەی بەوەداوە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی چاكسازی رێگاوبانی سلێمانییەوە ئاگادار كروانەتەوە كە سبەینێ 7ی تشرینی یەكەمی 2019، بەهۆی قیرتاوكردنی رێگای نێوان ( دەربەندیخان - وارماوا) كە ماوەی چەند رۆژێكە بڕینی رێگاكە دەستیپێكردوە دەستدەكرێت بەقیركردنی رێگاكەو بۆ ئەو مەبەستەش رێگای (دەربەندیخان - سلێمانی ) دادەخرێت و هاتووچۆ بەمشێوەیەی خوارەوەی دەبێت :

2- هاتووچۆكردن لە ( سلێمانی ) بۆ ( دەربەندیخان ) دەكەوێتە سەر رێگای گوندی (زەلەڕەش- ناوتاق- چەمەرگە) بۆ( دەرەبندیخان ) و بەرەو (گەرمیان) كەسەرەتای رێگاكە لەفەرعی رێگای گوندی (زەلەڕەش) نزیك (زەڕایەن )ی كۆنەوە دەستپێدەكات، هەموو ئۆتۆمبێلێكی بچوك و بارهەڵگر هاتن لە ( سلێمانی ) و ( وارماوا)وە بۆ (دەربەندیخان ) و ( كەلار ) دەكەوێتە سەرئەم رێگایە.

2-رێگای ( دەربەندیخان ) بۆ ( سلێمانی ) ئۆتۆمبێلی تایبەت و پیكاب و لە دوو تەنی بۆ خوارەوە دەكەوێتە سەر رێگای ( قەرەداغ - سلێمانی ) وە شۆفێر ئارەزوو مەندە ئەگەر رێگای ( سۆڵە) بەكار بهێنێت بۆ گەیشتن بە ( شارەزوور) و ( وارماوا ) .

3- سەبارەت بەئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەكان لەدوو تەنی گەورەتر بۆ سەرەوە دەتوانێت ب ڕێگای ( تونێل ) بۆ ( وارماوا ) هاتوچۆ بكات ئەوەش بەپێی ئیشوكار لەو رێگایەدا هەندێ جار راگرتن و لادانی كاتی تێدەكەوێت و پێویستە بەڕێگای خۆڵی تەنیشت شەقامەكەدا هاتووچۆبكرێت، پێدەچێت بەوهۆیەوە ئاستەنگی و دژواری روو لە شۆفێران بكات، بەڵام ناچاری و نالەباری هەلومەرجی رێگا بەدیلەكان وادەكات ئەمەیان باشترین بەدیل بێت.

بۆیە پێویستە سەرجەم شۆفێرو سەرنشینان ئاگاداربكەینەوە كە بتوانن دانبەخۆدابگرن تاوەك هیچ روداوێكی مەترسیدار رونەدات و هەروەها شۆفێرانی بارهەڵگر رەچاوی نالەباری هەلومەرجی رێگاكەبكەن و هاتووچۆكردن كەم بكەنەوە، بۆی پێویستی نەبێت تائەوەی نەبن بەگرفت بۆتیمەكانی چاككردنی ڕێگاكەو خۆشیان بەوهۆیەوە زەرەرمەندنەبن.

هاتووچۆی دەربەندیخان دەشڵێت: ماوەی داخستنی رێگاكە 12 رۆژ دەخایەنێت لە رۆژی دیاریكراوەوە كە سبەینێیە، لە 24 سەعاتیشدا لانی كەم رۆژانە 15 سەعات كاركردن لەسەر رێگاكە هەیە بەئامانجی ئەوەی بەزوترین كات پرۆژەكە تەواوبكرێت.

*مەفرەزەكانی هاتووچۆی ئێمە وەك بەڕێوەبەرێتی هاتوچۆی دەربەندیخان و بەڕێوەبەرێتی هاتوچۆی قەزای شارەزوور لەهەردوو لاوە هاوكارو هەماهەنگ دەبین بۆ كارئاسایی و رێنیشاندانی شۆفێران بۆئەوەی بتوانن ئاسان گەشتەكانیان بكەن ئامێرو ئۆتۆمبێلەكانمان لەخزمەتی شۆفێراندایە بۆهەر گرفت و لەمپەڕێك دەتوانن پەیوەندیمان پێوەبكەن بەژمارەتەلەفۆنی ۰۷۷۰۲٤۳٥۲٥۳بكەن.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket