riklam

پاسێك بەژمارەیەك خوێندكارەوە وەردەگەڕێت

کوردستان 03:39 PM - 2019-10-06
.

.

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ ٦-۱۰-۲۰۱۹ لەکاتی گەڕانەوەیاندا بەهۆی لەدەستدانی کۆنتڕۆڵی ئۆتۆمبیلەکەیەوە پاسێکی خوێندکارانی پەیمانگای تەکنیکی دوکان لەسەر ڕێگای دوکــان سلێمانی خوار گوندی کۆتەڵ،  وەرگەرا.

 پاسەکە ۲٦ خوێندکاری تێدابووە و کچێک گیانی لەدەستداو چواردە خوێندکاری تریش برینداربوون، دوای ڕوداوەکەش دەستبەجێ عەمید سەردار بەڕێوەبەری پۆلیسی دوکان و نەقیب ئاسۆ مەجید لێرسراوی بنکەی پۆلیسی فریاکەوتن (۱۰٤) گەیشتنە شوێنی ڕوداوەکە، بەهاوکاری لە گەڵ هێزەکانی تری ناوخۆ و تیمەکانی تەندروستی و هاووڵاتیان بریندارەکانیان گواستەوە لێکۆڵینەوەیان لە ڕوداوەکە دەست پێکرد.

هاوکات تەرمی ئەو خوێندکارەش گواسترایەوە پزیشکی دادوەری سلێمانی.

ئەمە سێیەم حاڵە لەکاتی گواستنەوەی خوێندکارانی پەیمانگای تەکنیکی دوکــان ڕوبدات و بەهۆیەشەوە، تا ئێستا دوو کچە خوێندکاری ئەو پەیمانگایە گیانیان لەدەستدا.

 PUKmedia بێستون شارستێنی

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket