riklam

لەهەولێر كوڕێك باوكی خۆی دەكوژێت

کوردستان 03:28 PM - 2019-10-06
.

.

لەهەولێر كوڕێك باوكی خۆی كوشت، پۆلیسیش دەڵێت رووداوەكە بەهۆی كێشەی خێزانییەوە بووەو كوژراوەكەش كەمئەندامی سەنگەر.

لەوبارەیەوە رائید هۆگر عەزیز وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر بە PUKmediaی رایگەیاند:نیوەڕۆی ئەمڕۆ 6ی تشرینی یەكەمی 2019، بنكەی پۆلیسی ك ە سەر بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی قەزای دەشتی هەولێرە ئاگادار كراونەتەوە لە رووداوێكی كوشتن.

وتیشی: دوای لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەركەوتوە كە كوڕێك بەناوی  (ڕ.ی) لەگەڵ باوكی بەناوی (ی.ع) بەهۆی كێشەی خێزانیەوە توشی شەڕ هاتون و باوكەكە ویستویەتی چەك بەكاربهێنێت، بەڵام كوڕەكەی چەكەكەی لێسەندوەو تەقەی لێكردوەو كوشتویەتی.

وتەبێژی پۆلیسی هەولێر راشیگەیاند: بكوژەكە لەدایكبوونی ساڵی 1992ە كوژراوەكەش لەدایكبوی ساڵی 1973ەو كەمئەندامی سەنگەرە، بەڵام باری دەرونی ناجێگر بووەو لەپزیشكی هەولێریش ناسنامەی نەخۆشی دەرونی هەیە.

رائید هۆگر دەشڵێت: كاتێك بكوژەكە گەڕاوەتەوە بینویەتی باوكی بەچەك لە دایكی دەدات، بۆیە كێشەكە رویداوەو كاتێك هەوڵی وەرگرتنی چەكەكەی داوە لەباوكی، گوللەیەك دەرچووەو بەر باوكی كەوتووەو كوشتویەتی و لێكۆڵینەوەش لە رووداوەكە بەردەوامە. 

رووداوەكەی ئەمڕۆ لەكاتێكدای دوو رۆژ لەمەوبەر خێزانێكی پێنج كەسی كە ئاوارەی سورین لەگوندی پیرڕەشی هەولێر لەناو ماڵەكەیاندا بەكوژراوی دۆزرانەوە.

PUKmedia تایبەت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket