riklam

PUKmedia زانیاری له‌باره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی پاره‌ی كاره‌با بڵاوده‌كاته‌وه‌

کوردستان 01:53 PM - 2019-10-06
.

.

لێپرسراوی فرۆشتنی وزه‌ی كاره‌بای سلێمانی ڕایده‌گه‌یه‌نێت: ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی كه‌ پاره‌ی كاره‌بان لایه‌ بۆیان ده‌كرێت به‌قیست.

عه‌بدول شێخ قادر له‌ لێدوانێكی تایبه‌تدا به‌ PUKmedia ی ڕاگه‌یاند:هۆكاری دواكه‌وتنی پسووله‌ی كاره‌بای سلێمانی به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه‌ بوو كه‌ ده‌وامی فه‌رمانبه‌ران وه‌ك پێویست نه‌بوو كه‌ ئه‌مه‌ كاریگه‌ی له‌سه‌ر دواكه‌وتنی پسووله‌كاندا هه‌بوو. هۆكارێكی دیكه‌ش به‌رنامه‌ی نوێی ده‌رچوونی پسووله‌ بوو له‌ئێستادا ئه‌و به‌رنامه‌ له‌قۆناغی جێبه‌جێكردندایه‌ و هه‌ردوو مانگ جارێك پسووله‌ی كاره‌با بۆ هاووڵاتیان ده‌چێت.

عه‌بدول شێخ قادر وتیشی: ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی كه‌ مامه‌ڵه‌ی تاپۆیان هه‌یه‌ ده‌بێت پاره‌ی كاره‌با به‌ ته‌واوه‌تی بده‌ن و ئه‌وانه‌ی كه‌ مامه‌ڵه‌یان نییه‌ ده‌توانن به‌ قیست پاره‌ی كاره‌با بده‌ن.

PUKmedia باشیلا جه‌عفه‌ر
وێنه‌/ جه‌عفه‌ر جه‌لالی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket