riklam

روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ قائیمقامیه‌تی سلێمانیه‌وه‌

ی.ن.ک‌‌ 01:43 PM - 2019-10-06
.

.

قائیمقامیه‌تی سلێمانی له‌باره‌ی لابردنی وێنه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال له‌ سه‌رای سلێمانی رونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه‌.

ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌..
له‌سه‌ر فه‌رمانی قوباد تاڵه‌بانی له‌ رێی قائیمقامیه‌تی سلێمانییه‌وه‌ وێنه‌یه‌كی سه‌رۆك مام جه‌لال لاده‌برێت دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن دامه‌زراوه‌یه‌كی كه‌رتی تایبه‌ته‌وه‌ وێنه‌یه‌كی سه‌رۆك مام جه‌لال له‌ به‌رده‌ركی سه‌رای شاری سلێمانی به‌بێ پرس و راوێژ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی خۆجێی سلێمانی ھه‌ڵده‌واسرێت، له‌سه‌ر فه‌رمانی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی ھه‌رێم وێنه‌كه‌ لاده‌برێت، له‌م روونكردنه‌وه‌یه‌دا بۆ رای گشتی رایده‌گه‌یه‌نین ھۆكاری لابردنی وێنه‌كه‌ ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ سه‌رۆك مام جه‌لال له‌سه‌ر ئاستی دونیاو عێراق و ناوچه‌كه‌ خاوه‌نی پێگه‌یه‌كی گه‌وره‌یه‌و له‌ناو دڵ و ده‌رونی ھه‌موو گه‌لی كوردو عێراق و گه‌لانی ناوچه‌كه‌دایه‌ و به‌پێویستی نازانین له‌ ھه‌موو كۆچه‌و كۆلانێك وێنه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال ھه‌ڵبواسرێت، له‌گه‌ڵ رێز و خۆشه‌ویستی زۆر بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه‌ به‌و شێوه‌یه‌ خۆشه‌ویستی دڵ و ده‌رونی خۆیان ده‌خه‌نه‌ روو بۆ مامی گه‌وره‌....

قائیمقامیه‌تی سلێمانی

PUKmedia راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket