riklam

كفری.. پاش 33 ساڵ ته‌رمی مێردمنداڵێك ده‌دۆزرێته‌وه‌

کوردستان 12:54 PM - 2019-10-06
.

.

پاش 33 ساڵ ته‌رمی مێردمنداڵێك ده‌رهێنرایه‌وه‌ كه‌ له‌سه‌ر ده‌می رژێمی پێشووی عیراق به‌هۆی ئه‌وه‌ی باوكی پێشمه‌رگه‌ بووه‌ شه‌هید كرابوو.

 به‌ وته‌ی دایكی ئه‌و مێردمنداڵه‌ 14 ساڵه‌، له‌ساڵی 1986 كاتێك منداڵه‌كه‌ی نه‌خۆش ده‌كه‌وێت و ده‌یبات بۆ نه‌خۆشخانه‌یه‌ك له‌نزیك كفری، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی ده‌زانن باوكی پێشمه‌رگه‌یه‌و له‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی ئه‌و كاته‌ی عیراقه‌، بۆیه‌ به‌شێوه‌یه‌كی زۆر نامرۆڤانه‌ شه‌هیدی ده‌كه‌ن.

كه‌سوكاره‌كه‌ی ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ده‌كه‌ن، كاتێك دایكی برودیه‌تی بۆ نه‌خۆشخانه‌ له‌وێ له‌لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانی ئه‌وكاته‌ی رژێمی پێشووه‌وه‌ ده‌رزی لێده‌ده‌ن و شه‌هیدی ده‌كه‌ن و پاشانیش به‌بیانویه‌ك ناهێڵن دایكی له‌گه‌ڵ ته‌رمه‌كه‌ بڕوات و له‌و شوێنه‌دا ده‌یشارنه‌وه‌، به‌ڵام دوای ده‌ستكه‌وتنی زانیاری له‌سه‌ر شوێنی ته‌رمه‌كه‌، ئه‌مڕۆ شوێنه‌كه‌ هه‌ڵدرایه‌وه‌و ته‌رمه‌كه‌ دۆزرایه‌وه‌.

PUKmedia تایبه‌ت

وێنه‌.. حه‌یده‌ر كفری

 

67.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket