riklam

یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی جه‌مایێ به‌ڕێوه‌ده‌چێت

کوردستان 12:32 PM - 2019-10-06
.

.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 6-10-2019 یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی جه‌مایێ ئێزیدییه‌كان له‌ لالش به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

 هه‌موو ساڵێك ئێزیدییه‌كان ئه‌و یاده‌ ده‌كه‌نه‌وه‌و ماوه‌ی حه‌وت رۆژ به‌ چالاكی جیاجیا جه‌ژنه‌كه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت و بۆ ئه‌مساڵیش چه‌ندین چالاكی دانراوه‌ تا ئه‌نجامبدرێن.

ئه‌وه‌ی جه‌ژنی جه‌مایێ ئه‌مساڵ جیاده‌كاته‌وه‌ له‌ ساڵانی رابردوو ئه‌وه‌یه‌ كه‌ جه‌ژنه‌كه‌ به‌ئاماده‌بوونی سه‌دان هاووڵاتی له‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت و به‌شدارن له‌ئاهه‌نگه‌كاندا.

سه‌ره‌تای ده‌ستپێكی جه‌ژنی جه‌ماێی به‌رۆیشت بۆ لالش و بینینی بابا شێخ ئه‌میری ئێزیدییه‌كان ده‌ستپێده‌كات و پاشانیش چالاكییه‌كانی دیكه‌ به‌رده‌وامییان ده‌بێت.

به‌و بۆنه‌یه‌شه‌وه‌ جێگری سه‌رۆك وه‌زیران پیرۆزبایی له‌ ئێزدییه‌كان ده‌كات كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی..

به‌ڕێزان سه‌رجه‌م خوشك و برا ئێزیدییه‌كان
هاتنی جه‌ژنی (جه‌ماێی) له‌هه‌موو خوشك و برا ئێزیدییه‌كان له‌ سه‌رانسه‌ری جیهان پیرۆز ده‌كه‌م و به‌هیوام ئه‌م بۆنه‌یه‌ كه‌ هی كۆبوونه‌وه‌ی ئێزیدییه‌كانه‌ له‌ «لالش» پڕ بێت له‌ خۆشی و شادی و سه‌ره‌تایه‌ك بێت بۆ ساڕێژبوونی برینی ئه‌و مه‌رگه‌سات و كۆمه‌ڵكوژی و خه‌م و ژانانه‌ی له‌ ساڵانی رابردوودا دووچاری كۆمه‌ڵگه‌ ئێزیدییه‌كان بۆوه‌ له‌ شه‌نگال و ده‌وروبه‌ری نه‌ینه‌وا.
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پابه‌نده‌ به‌پاڵپشتیكردن و كاركردنی به‌رده‌وام بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازاری ئێزیدییه‌كان له‌ سایه‌ی كوردستانێكی فره‌ ره‌نگ و ته‌بادا كه‌ پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه‌و یه‌كتر قبوڵكردن سایه‌و سێبه‌ری بێت.


له‌گه‌ڵ رێزدا

قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران

PUKmedia تایبه‌ت

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket