riklam

پۆلیس ژماره‌یه‌ك سه‌رپێچیكار ده‌ستگیر ده‌كات

کوردستان 11:49 AM - 2019-10-06
.

.

عه‌مید هێمن كمرخان به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندن له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی دارستان وژینگه‌ی سلێمانی ڕایگه‌یاند: له‌ ئه‌نجامی ده‌رچوونی مه‌فره‌زه‌یه‌كی به‌شی پۆلیسی دارستانی سلێمانی به‌ هاوبه‌شی بنكه‌ی هه‌واری شار بۆ سنوری ( كانی به‌ردینه‌ )ی شاری سلێمانی و گه‌ڕان و پشكنینی سنووره‌كه‌ به‌ مه‌به‌ستی پاراستنی سامانی ئاوی ژێر زه‌وی و ڕێگه‌گرتن له‌ دیارده‌ی بیرلێدان، توانیان هه‌وڵاتیه‌ك ده‌ستگیر بكه‌ن كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی نایاسایی سه‌رقاڵی لێدانی بیر بوو، هه‌روه‌ها توانرا ده‌ستبگرن به‌سه‌ر جیهازێكی بیرلێدان و مۆلیده‌یه‌كی كاره‌باییدا.

هاوكات له‌ ئه‌نجامی ده‌رچونێكی مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی پیره‌مه‌گرون بۆ گونده‌كانی (په‌سكه‌ندی و داربه‌ڕوو ) توانیان 3 سێ سه‌رپێچیكار ده‌ستگیر بكه‌ن كه‌ به‌مه‌به‌ستی ڕاوكردن هاتبوونه‌ سنووره‌كه‌یان هاوكات  ده‌ست گیرا  به‌سه‌ر  یه‌ك چه‌كی جۆری تاپڕو  دوو  چه‌كی جۆری كڵاشنكۆف و (73) فیشه‌كی كڵاشنكۆف و سێ مه‌خزه‌ن و یه‌ك لایتی ده‌ستی و دوو چه‌قۆ پێنج ده‌سته‌ داو و یه‌ك دوربین و  دوو باڵنده‌ له‌جۆری( كه‌و) تۆمه‌تباران و كه‌لوپه‌له‌ ده‌ستبه‌سه‌رداگیراوه‌كان ڕاده‌ستی دادگا كراون بۆ وه‌رگرتنی ڕێكاری یاسایی .

PUKmedia به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی پارێزگای سلێمانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket