riklam

سلێمانی.. دووه‌م كۆنفرانسی پرۆژه‌ی تایگرس به‌ڕێوه‌ده‌چێت

کوردستان 11:34 AM - 2019-10-06
.

.

 ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 6-10-2019  به‌ ئاماده‌بوونی وه‌زیری خوێندنی باڵاو سه‌رۆكی زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان دووه‌م كۆنفرانسی پرۆژه‌ی تایگرس ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد.
له‌كۆنفراسه‌كه‌شدا د.ئارام محه‌مه‌د قارد وه‌زیری خوێندنی باڵا وتارێكی پێشكه‌ش كردو وتی: پرسی به‌نێوده‌وڵه‌ت بوونی زانكۆكانمان دواكه‌وتووه‌و پێویسته‌ هه‌وڵی جدی بده‌ین له‌و باره‌یه‌وه‌.

 وتیشی: وه‌زاره‌تمان له‌چوارساڵی داهاتوودا زۆر كار له‌سه‌ر به‌رزكردنه‌وه‌ی رانكی زانكۆكان و به‌نێوده‌وڵه‌تی بوون زانكۆمان له‌پێناو خزمه‌تی زیاتری خوێندكاران ده‌كات و به‌ربه‌سته‌كان تێده‌په‌ڕێنێت.

لینكی بینینی وته‌كانی وه‌زیری خوێندنی باڵا

6666.jpg

پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 6-10-2019  له‌ سلێمانی دووه‌مین كۆنفرانسی پڕۆژه‌ی تایگرس به‌ناونیشانی (به‌ره‌و بنیادنانی ستراتیجی نێوده‌وڵه‌تی بۆ خوێندنی باڵا له‌ هه‌رێمی كوردستان-عیراق)، به‌ئاماده‌بوونی د.ئارام محه‌مه‌د قادر وه‌زیری خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی و وه‌فدی پێنج زانكۆی ئه‌وروپی و ژماره‌یه‌ك له‌ سه‌رۆك زانكۆكان و وه‌فدی زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان و ژماره‌یه‌ك له‌ لێپرسراوانی حكومی و پسپۆڕانی بواری خوێندنی باڵاو تویژینه‌وه‌ی زانستی، ده‌ستیپێكرد.

له‌ ده‌ستپێكی كۆنفرانسه‌كه‌دا سه‌ره‌تا پڕۆفیسۆر د.پۆڵا ئازاد خانه‌قا سه‌رۆكی ده‌سته‌ی كوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌ وتارێكدا  به‌خێرهاتنی ئاماده‌بووانی كردو ورده‌كاریی و گرنگیی پڕۆژه‌ی تایگرس-ی روونكرده‌وه‌.

هه‌روه‌ها د.ئارام محه‌مه‌د قادر وه‌زیری خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌ وتارێكدا گرنگیی به‌نێوده‌وڵه‌تیكردنی زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستانی روونكرده‌وه‌و پشتیوانی  وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی بۆ پڕۆژه‌ی تایگرس دووپاتكرده‌وه‌ و وتیشی: به‌ دڵنیاییه‌وه‌ راسپارده‌ و پێشنیازه‌كانی كۆنفرانسه‌كه‌ به‌ هه‌ند وه‌رده‌گرین.
دواتر د.ئووڤه‌ موس به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی زانكۆی گوتنگن له‌ ئه‌ڵمانیا وتارێكی پێشكه‌شكرد.

دووه‌مین كۆنفرانسی پڕۆژه‌ی تایگرس له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی كوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینه‌وه‌ی زانستی-یه‌وه‌ رێكخراوه‌.

ئامانجی پڕۆژه‌ی تایگرس
زانكۆی (گوتنگن) له‌ ئه‌ڵمانیا كه‌ زانكۆیه‌كی به‌ناوبانگی جیهانییه‌، له‌گه‌ڵ زانكۆكانی (خرۆنینگن له‌ هۆڵه‌ندا، لیوڤن له‌ به‌لجیكا، مه‌ساریك له‌ چیك، په‌یمانگه‌ی گلۆبه‌ڵ ئیمپاكت له‌ چیك)، پڕۆژه‌یه‌كی ئه‌وروپی هاوبه‌شیان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستیی هه‌رێم و (9) دام و ده‌زگای سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵادا، به‌ناونیشانی پڕۆژه‌ی تایگرس له‌مانگی 11ی 2017-ه‌وه‌ خسته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌.
مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی پڕۆژه‌كه‌ كه‌ به‌بڕی زیاتر له‌ یه‌ك ملیۆن یۆرۆ له‌لایه‌ن یه‌كێتیی ئه‌وروپاوه‌ فه‌ند ده‌كرێت و ماوه‌ی (3) ساڵ ده‌خایه‌نێت، به‌نێوده‌وڵه‌تیكردنی زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستانه‌، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش تائێستا چه‌ندین ۆركشۆپ و سیمینار و سیمپۆزیۆم رێكخراوه‌ و رێكده‌خرێت.

ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ پێی ده‌وترێت پڕۆژه‌ی كلیل كه‌ له‌میانی ئه‌م پڕۆژه‌یه‌دا زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ زانكۆكانی ئه‌وروپادا ده‌توانن پڕۆژه‌ی دیكه‌ له‌ یه‌كێتیی ئه‌وروپا پێشكه‌ش بكه‌ن.

له‌ پڕۆژه‌ی تایگرس-دا، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی، ده‌سته‌ی كوردستانی بۆ دیراساتی ستراتیجی و توێژینه‌وه‌ی زانستی وه‌ك رێكخه‌ری پڕۆژه‌كه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان، زانكۆكانی (سلێمانی، سه‌ڵاحه‌دین-هه‌ولێر، چه‌رموو، راپه‌ڕین، هه‌ڵه‌بجه‌)، زانكۆكانی پۆلیته‌كنیك له‌ (هه‌ولێر و سلێمانی  و دهۆك) به‌شدارن.
بۆ خوێندنه‌وه‌ی زانیاریی زیاتر له‌ باره‌ی پرۆژه‌ی تایگرس كلیك له‌سه‌ر ئه‌م لینكه‌ی خواره‌وه‌ بكه‌:

http://www.kissr.edu.krd/en/latestNews.php?newsID=515

PUKmedia تایبه‌ت

 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket