riklam

عادل عه‌بدولمه‌هدی: گه‌نده‌ڵكاران ده‌ده‌ینه‌ دادگا

عیراق 11:16 AM - 2019-10-06
.

.

سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق داوا له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ده‌كات كه‌ ته‌قه‌ له‌ خۆپیشانده‌ران نه‌كه‌ن.

له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا، عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ڕایگه‌یاند: چاكسازی ڕاسته‌قینه‌ پێشكه‌شی په‌رله‌مان ده‌كه‌ین و ده‌بێت ئه‌وانه‌ی كه‌ به‌ گه‌نده‌ڵییه‌وه‌ تێوه‌گلاون بدرێنه‌ دادگا.

سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق سه‌باره‌ت به‌ خۆپیشاندانه‌كانیش وتی: ده‌رگای گفتوگۆمان له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌ران كردۆته‌وه‌ و هاوكاتیش ڕێنماییه‌كانی مه‌رجه‌عییه‌ت جێبه‌جێ ده‌كه‌ین.

عادل عه‌بدولمه‌هدی ڕاشیگه‌یاند: 1000 فه‌رمانبه‌ر له‌ سه‌ر گه‌نده‌ڵی دوور خراونه‌ته‌وه‌.

PUKmedia باشیلا جه‌عفه‌ر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket