چین یادی حه‌فتا ساڵه‌ی كۆماره‌كه‌ی ده‌كاته‌وه
بیروڕا 11:12 AM - 2019-10-06.
رۆژی 30 ئۆكتۆبه‌ری 1949 ماوتسیتونگ و هاورێكانی له پاش مارشێكی درێژ و تاقه‌تپروكێن، له مه‌یدانی تیانه‌مین له پكین، ئیعلانی كۆماری میللی چینیان كرد، به‌مه‌ش رۆژ و قۆناغێكی نوێ له چین ده‌ستپێده‌كات. لێره‌وه چین كۆتایی به جه‌نگی ناوخۆ، له هه‌مووشی گرنگتر كۆتایی به حوكمی نه‌گریسی داگیركه‌رانی بیانی له چین هێنا، كه ماوه‌ی چه‌ندین ساڵ بوو، خاك و گه‌لی چینی به دڕندانه‌ترین شێوه ده‌چه‌وسانده‌وه، به‌تایبه‌تی داگیركه‌ری ژاپۆنی، تاوانی ئێجگار گه‌وره‌ی به‌رامبه‌ر به خاك و گه‌لی چینی كرد.
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی ئه‌م كۆماره‌دا ده‌ستكرا به سیاسه‌تی " سۆسیالیزم كردنی وڵات" له‌هه‌مانكاتیشدا به‌ردی بناغه بۆ به‌هێزكردنی كه‌رتی " پێشه‌شازی، خوێنده‌واری، رۆشنبیری،كشتوكاڵ، ئابووریی" وڵات دانرا. له هه‌مووشی گرنگتر دووباره ده‌ستكرا به بونیاتنانی كه‌سایه‌تی چینی و گه‌ڕانه‌وه‌ی شكۆ‌و كه‌رامه‌ت بۆی، چونكه پێشتر ماوه‌ی چه‌ندین ساڵ‌بوو، هێزه داگیركه‌ره‌كانی چین، ده‌یانویست به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك شكۆ و كه‌رامه‌تی مرۆڤی چینی له‌ناوبه‌رن.
چین له سه‌رده‌می سه‌رۆك ماوتسیتونگدا، به كۆمه‌ڵێك قۆناغی جیاواز و زه‌حمه‌تدا تێپه‌ڕی سه‌ره‌تا له سیاسه‌تی " هه‌نگاونان بۆ پێشه‌وه، سیاسه‌تی پێشه‌شازی و ئاسن" ده‌ستیپێكرد و به سیاسه‌تی " شۆڕشی كولتووری" كۆتایی به قۆناغی ماویزم دێت و ده‌ستده‌كاته ملی قۆناغێكی نوێ به رابه‌رێتی سه‌رۆك دێنك خیاوپینگ. له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربوونی سه‌رۆك دێنك خیاوپینگیش، قۆناغێكی ته‌واو جیاواز ده‌ستپێده‌كات، لێره‌وه خۆری ئایدۆلۆژیا ئاوا ده‌بێت و خۆری گه‌شه‌سه‌ندنی ئابووری هه‌ڵدێت و هه‌تاوه‌كو ئێستاش ئه‌م خۆره پرشنگی خۆی ده‌داته‌وه.
له وڵاتێكی پاشكه‌وتوو بۆ زلهێزێكی ئابووریی جیهانی
چین له سایه‌ی سیاسه‌تی ریفۆرم و كرانه‌وه، له وڵاتێكی پاشكه‌وتوو، په‌راوێزخراو، دووره په‌رێزه‌وه، ده‌بێته وڵاتێكی گه‌شه‌سه‌ندوو، چالاك له بواری سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی، ده‌وڵه‌تێك كه توانای هاوكاریكردنی وڵاتانی جیهانی هه‌یه له‌سه‌روهه‌مووشیانه‌وه " ئه‌فریقا، ئاسیا، ، ئه‌مریكایی لاتین" و ده‌بێته زلهێزێكی ئابووری جیهانی .
چین له‌سایه‌ی شی جین پینگ دا
هه‌موو چاودێرانی سیاسی و چین ناسی له‌و باوه‌ڕه‌دان، چین له‌سایه‌ی حوكمی سه‌رۆك شی جین پینگدا، به‌ره‌و قۆناغێكی نوێ هه‌نگاو ده‌نێت، له‌م قۆناغه‌دا چین گه‌یشتۆته لووتكه و بۆته زلهێزێكی ئابووری گه‌وره‌ی جیهان، له‌هه‌مانكاتیشدا ده‌یه‌وێت پێگه‌ی سیاسی خۆی له مه‌یدانی نێوده‌وڵه‌تی هێنده‌ی هێزی ئابووری بێت، به واتایه‌كی تر لێره‌وه چین به‌خه‌به‌ردێته‌وه، ئه‌مه‌ش ئه‌و ترسه‌یه كه سه‌ده‌یه‌ك پێش ئێستا یه‌كێك له سه‌ركرده ناسراوه‌كانی ئه‌وروپا " ناپۆلیۆن" هۆشداری دابوو كاتێك ووتی: " واز له چین بێن با بخه‌وێت، چونكه كاتێك بێداربوویه‌وه هه‌موو جیهان ده‌هه‌ژێنێت". به بڕوای منیش ئێستا چین له‌و قۆناغه‌دایه، كه ده‌یه‌وێت جیهان بهه‌ژێنێت، به‌تایبه‌تی رۆژئاوا زۆر ترسی هه‌یه چونكه باش ده‌زانێت، به‌هاتنه پێشه‌وه چین، ده‌ستكه‌وته‌كانی له‌ده‌ستده‌چێت و كۆتایی به هه‌ژموونی رۆژئاوا به‌تایبه‌تی ئه‌مریكا ده‌هێنرێت.
هیچ هێزێك نییه بتوانێت رووبه‌روی چین بوه‌ستێته‌وه
له وته‌یه‌كیدا بۆ یادی حه‌فتا ساڵه‌ی كۆماری چین سه‌رۆك شی جین پینگ رایگه‌یاند: له ئێستادا هیچ هێزێك نییه بتوانێت رووبه‌روی چین بوه‌ستێته‌وه" له‌مه‌شدا دیاره مه‌به‌ستی كێیه.
به دڵنییایه‌وه له ئێستادا چین به‌ره‌و قۆناغێكی نوی هه‌نگاو ده‌نێت، له لایه‌كه‌وه ئه‌م ده‌وڵه‌ته بۆته خاوه‌نی سووپایه‌كی به‌هێز و مۆدێرن كه هیچ هێزێكی بیانی ناتوانێت وه‌كو سه‌ده‌كانی پێشوو زه‌فه‌ری پێ به‌رێت و خاكه‌كه‌ی داگیربكات، له لایه‌كی تریشه‌وه خاوه‌نی ئابوورییه‌كی به‌هێز وخورته، كه ده‌توانێت شه‌ش یه‌كی دانیشتوانی جیهان به‌شێوه‌یه‌كی باش بژێنێت و هاوكاری گه‌لانی تریش بكات. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چین وه‌كو هه‌موو وڵاتێكی تری جیهان، كۆمه‌ڵێك كێشه‌ی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی هه‌یه، كه پێویستیان به رێگاچاره‌ی باش هه‌یه، گه‌ر ئه‌و كێشانه چاره‌سه‌ر نه‌كرێن، خۆری پرشنگداری نامێنێت، به‌ڵام چین خاوه‌نی سه‌ركردایه‌تییه‌كی حه‌كیمه، زۆر به‌هێمنی هه‌وڵ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه ده‌دات، ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له خاڵه به‌هێزه‌كانی ئه‌م وڵاته.
ئه‌رده‌ڵان عه‌بدوڵڵا
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
07:37 PM - 2024-04-23 -
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
04:11 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
12:02 PM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
10:52 AM - 2024-04-23
ئەمانەش ببینە
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
03:28 PM - 2024-04-23
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
11:33 AM - 2024-04-23
ئەمڕۆ خەڵاتی زێرینی بلە دابەشدەکرێت
09:29 AM - 2024-04-23
سەرۆککۆماری عیراق و تورکیا: کێشەکان بە دیالۆگ چارەسەربکرێن
03:19 PM - 2024-04-22
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
کوردستان 07:37 PM - 2024-04-23 -
پرسەنامەی شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بۆ خانەوادەی مامۆستا جەمال هیدایەت
پرسەنامە 06:36 PM - 2024-04-23 -
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
کوردستان 04:30 PM - 2024-04-23 -
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
کوردستان 04:11 PM - 2024-04-23 -
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
کوردستان 03:28 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
کوردستان 12:02 PM - 2024-04-23 -
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
کوردستان 11:33 AM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
ی ن ک 10:52 AM - 2024-04-23