riklam

مووچه‌ دابه‌شناكرێت

ئابوری 10:38 AM - 2019-10-06
.

.

بڕیاربوو ئه‌مڕۆ له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تی داراییه‌وه‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ ده‌ستپێبكات، به‌ڵام به‌هۆكارێكی نادیار دواخرا.

به‌پێی زانیارییه‌كانی PUKmedia ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی ده‌ستپێناكات و ناشزانرێت كه‌ سبه‌ینێ دووشه‌ممه‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ ده‌ستپێده‌كات یاخود نا.

بڕیاربوو ئه‌مڕۆ 6-1-2019 مووچه‌ی دیوانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ دابه‌شبكرێت، به‌ڵام گه‌نجینه‌كان له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تی داراییه‌وه‌ بۆ خه‌رجكردنی مووچه‌ ئاگادار نه‌كراونه‌ته‌وه‌و به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ مووچه‌ دابه‌شنه‌كرا.

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له‌ئێستادا فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له‌ده‌وامی مانگی( 10 ) تشرینی یه‌كه‌م دان، به‌ڵام تائێستا مووچه‌ی مانگی (6) حوزه‌یران-یان وه‌رگرتووه‌و ته‌نها له‌م ساڵدا مووچه‌ی سێ مانگیان دواكه‌وتووه‌.

 

PUKmedia تایبه‌ت

 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket