riklam

ڕۆمانی سۆناتای خاچ بڵاوكرایه‌وه‌

کتێب 10:17 AM - 2019-10-06
.

.

ڕۆمانی سۆناتای خاچ نووسه‌ری ناسراوی روسی لیۆ تۆڵستۆی نووسیویه‌تی، ئه‌رده‌ڵان عه‌بدوڵڵا له‌ زمانی ئه‌ڵمانییه‌وه‌ وه‌ریگێڕاوه‌ته‌وه‌ سه‌ر زمانی كوردی .

له‌ لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ PUKmedia ئه‌رده‌ڵان عه‌بدوڵڵا وتی: ئه‌م نۆڤلێته‌ی تۆڵستۆی یه‌كێكه‌ له‌ نۆڤلێته‌ ناسراوه‌كانی و له‌ پاش شاكاره‌ مه‌زنه‌كانی " جه‌نگ و ئاشتی و ئانا كارنینا" له‌ ساڵی 1890 دا نووسیویه‌تی، تێیدا كۆمه‌ڵێك مه‌سه‌له‌ی گرنگی وروژاندووه‌ له‌وانه‌: خۆشه‌ویستی، ژن كوشتن، گرنگی موزیك به‌سه‌ر مرۆڤه‌وه‌، دڵپیسی خێزانی" به‌شێكی زۆری ئه‌و دیالۆگ و بابه‌ته‌ گرنگانه‌ی كه‌ له‌م نۆڤلێته‌دا هاتوون، تا ڕاده‌یه‌كی زۆر پرسی جیهانین هه‌تاوه‌كو ئێستاش كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تی پێوه‌ی ده‌ناڵێنێت.

جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌ ئه‌مه‌ چاپی دووه‌می ئه‌م نۆڤلێته‌یه‌ و له‌لایه‌ن ناوندنی ڕه‌هه‌ند بۆ چاپ  و بڵاوكردنه‌وه‌ چاپكراوه‌.

PUKmedia  باشیلا جه‌عفه‌ر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket