كه‌مپین بۆ باری لاری ژن له سلكی ئه‌منی ده‌كرێت
ژنان 01:13 AM - 2019-10-06.
بنكه و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی شاری كه‌ركوك كێشه‌ی كه‌میی ئه‌فسه‌ر و پۆلیسی ژنیان هه‌یه، له بنكه‌كانیش ئه‌فسه‌ری پیاو زۆربه‌ی كاره‌كان ده‌كات، به جۆرێك 12 هه‌زار پۆلیسی پیاو له كه‌ركوك هه‌یه و له به‌رامبه‌ریشدا ته‌نیا 121 كارمه‌ند و پۆلیس له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كاندا هه‌ن، كه سه‌دهێنده‌ی ژنانن، كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیش له‌سه‌ر سكاڵای ژنێك ڕووی داوه.
كه‌میی ڕێژه‌ی ژن له سێكته‌ری ئه‌منیی شاره‌كه‌دا بۆشایی و گرفتێكی زۆری درووست كردووه، ئه‌گه‌ر ژنێك تاوان ئه‌نجام بدات یاخود بیه‌وێت سكاڵا تۆمار بكات، ده‌بێت ئه‌فسه‌ری پیاو لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بكات.
نیگار محه‌مه‌د، ناوی خوازراوی ژنێكی ته‌مه‌ن (٢٩) ساڵه و خاوه‌نی ٢ منداڵه، به هۆی ئه‌وه‌ی (٢) ساڵ به‌ر له ئێستا به هۆێ كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه ڕووی كرده یه‌كێك له بنكه‌كانی پۆلیسی كه‌ركوك، سكاڵای دژ به كه‌سێكی ناسیاوی خۆی تۆمار بكات، كه بووه هۆی جیابوونه‌وه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له خێزانێكی خۆپارێزه و ڕازی نه‌بووه ئه‌فسه‌رێكی پیاو سكاڵا و وته‌ی لێ وه‌رگرتووه.
نیگار وتی: ״به هێمنی به هاوسه‌ره‌كه‌م وت با له بنكه‌ی پۆلیس سكاڵای له‌سه‌ر تۆمار بكه‌م، به‌ڵام ڕازی نه‌بوو، چونكه هیچ ئه‌فسه‌رێكی ژن له بنكه‌كانی پۆلیسی كه‌ركوك نه‌بوون״.
״بۆ ئه‌وه‌ی له‌و كێشه‌یه ڕزگارم بێت، له بنكه‌ی پۆلیس سكاڵام تۆمار كرد، به‌ڵام دواتر هاوسه‌ره‌كه‌م به‌مه‌ی زانی و لێم جیا بووه‌وه״، نیگار وای وت.
به‌شێكی زۆری ڕێكخراو و چالاكوانانی مافی ژنان دركیان به مه‌ترسیی كه‌میی ئه‌فسه‌ری ژن له ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی شاره‌كه‌دا كردووه، به مه‌به‌ستی هۆشیاركردنه‌وه‌ی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی و عیراقیش، له چه‌ند هه‌فته‌ی ڕابردوودا كه‌مپینی ״ئه‌وانیش ئه‌فسه‌رن״ ڕاگه‌یه‌ندرا.
به پێی ئاماره‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی كه‌ركوك ته‌نیا (١٢١) كارمه‌ندی كچ و ژن له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌دا هه‌ن و كار ده‌كه‌ن، له كاتێكدا زیاتر له (١٢) هه‌زار پۆلیسی پیاو هه‌ن، به‌و پێیه ڕێژه‌ی پیاو سه‌دهێنده‌ی ڕێژه‌ی ژنه له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی كه‌ركوك.
سرود محه‌مه‌د، چالاكوانی مافه‌كانی ژن و سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی هیوای عێراقی، ژنان به قوربانیی یه‌كه‌می كه‌میی ئه‌فسه‌ری ژن له ده‌زگا ئه‌منییه‌كان ده‌زانێت و رایگه‌یاند: ״چه‌ندین كه‌یسی ده‌ستدرێژیی سێكسی بۆ سه‌ر ژنان ڕوویان داوه، قوربانییه‌كان نه‌یانتوانیوه له به‌رده‌م ئه‌فسه‌ری لێكۆڵه‌ر به باشی ئیفاده‌ی خۆیان بده‌ن، چونكه به‌شێكی زۆری لێكۆڵه‌ره‌كان پیاون، ئه‌گه‌ر لێكۆڵه‌ری ژن له بنكه‌كانی پۆلیسدا هه‌بێت، ژنانی قوربانی ده‌توانن به باشی چۆنێتیی ڕووداوه‌كه بگێڕنه‌وه״.
سه‌رباری ئه‌وه‌ی هه‌ریه‌ك له مادده‌كانی (١٤ و ١٦)ی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عیراقی باس له یه‌كسانیی نێوان ژن و پیاوان ده‌كات و ئاماژه به پێدانی هه‌لی كار بۆ ژنان هاوشێوه‌ی پیاوان ده‌دات، به‌ڵام به‌شێكی زۆری بنكه و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی كه‌ركوك به‌راورد به پیاوان ڕێژه‌ی كارمه‌ندی ژن زۆر كه‌متر و نابه‌رامبه‌ره، به‌شێكی زۆری ئه‌و ژنانه‌ش، كه كارمه‌ندی ده‌زگا ئه‌منییه‌كانن، له به‌شه ئیدارییه‌كان كار ده‌كه‌ن.
ناسر هه‌ركی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له په‌رله‌مانی عیراق رایگیه‌اند: كه‌میی ڕێژه‌ی ژن له‌و سێكته‌ره‌دا هۆكارێكه بۆ ڕوودانی به‌شێك له‌و ته‌قینه‌وه و كرده‌وه تیرۆرستیانه‌ی له عیراق ڕوو ده‌ده‌ن، چونكه پیاوان ناتوانن ژنان بپشكنن״.
ناسر هه‌ركی ئه‌وه‌شی ئاشكراكردووه، ״حكومه‌تی عیراق دركی به مه‌ترسیی كه‌میی ڕێژه‌ی كچ و ژن كردووه له سێكته‌ری ئه‌منیدا، له چه‌ند دانیشتێنێكی پێشووی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانیش تاووتوێی زیادكردنی ڕێژه‌ی ژن له ده‌زگا ئه‌منییه‌كان كرا״.
PUKmedia ئاژانس
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
10:33 AM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
کوردستان 12:25 PM - 2024-04-25