رۆژێكی مێژویی و یه‌كێتی مامۆستایان
بیروڕا 09:01 PM - 2019-10-05.
ن:عه‌بدولواحێد محه‌مه‌د
زۆرن ئه‌و رۆژانه‌ی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان له رێڕه‌وی تێكۆشانی بێ وچان و دره‌شاوه‌ی خۆی شانازی پێوه‌ده‌كات، بێگومان هه‌ر رۆژێك له‌و رۆژانه له زه‌مان و زه‌مینی خۆیدا بایه‌خ و سه‌نگی دیاریكراوی هه‌بووه، ئه‌وه‌ی گرنگه مامۆستایانی دڵسۆز و به‌ئه‌مه‌ك شاره‌زایی و لێكدانه‌وه‌یان هه‌بێت بۆ ئه‌و وێستگانه‌ی مێژوی (ی.م)، به لای من هه‌ر رۆژه و خوێندنه‌وه‌ی خۆی هه‌یه، به‌ڵام رۆژی (6/10)ی هه‌موو ساڵێك به وێستگه و به‌رده‌باز داده‌نرێت، له‌نێوان دوو قۆناغ ،یه‌كه‌میان خه‌باتی ژێر زه‌مینی و شاخ جگه له ساڵه‌كانی (70تا74)، دووه‌میشیان دوای راپه‌ڕین و له‌نێو كه‌شوهه‌وایه‌كی تازه و به‌رپرسیاریه‌تیه‌كی گه‌وره و گران و خه‌باتی جه‌ماوه‌ریه‌وه، راسته له قۆناغی یه‌كه‌مدا خه‌باتكردن و تێكۆشان دیارترین سیماكانی گرتن و راوه‌دوونان و روبه‌ڕوبوونه‌وه بوو له‌گه‌ڵ مه‌رگ یا ئه‌وه‌تا هه‌ڵگرتنی چه‌ك شانبه‌شانی رۆڵه دڵسۆزه‌كانی گه‌له‌كه‌مان و فێركردنی منداڵه چاوگه‌شه‌كان بوو له‌نێو دۆڵ و ته‌لان و به‌نده‌نی ئه‌م خاكه خۆشه‌ویسته، به شێوه‌یه‌كی سروشتیش مرۆڤ كه باس له‌و دیاردانه ده‌كات راسته‌وخۆ ئه‌وه‌ی به‌خه‌یاڵدا دێت، ئاخۆ ئه‌و مامۆستا به‌ڕێزانه چه‌نده دلێر و بلیمه‌ت بوون له‌نێوان ئه‌و بارودۆخه پڕ له هه‌وراز و نشێوه‌دا به‌و گیانه پڕ له‌حه‌ماسه‌ته‌وه بره‌ویان به‌تێكۆشان و درێژه‌یان به راگه‌یاندنی په‌یامی پیرۆزی په‌روه‌رده‌یی داوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌بێ ئه‌و راستیه‌ش له‌به‌ر چاوبگیرێ دوای راپه‌ڕینه پیرۆزه‌كه‌ی گه‌لی كوردستان ئه‌ركه‌كانی سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كان به‌یه‌كێتی مامۆستایانیشه‌وه زۆر به قورسی و گه‌وره‌ییه‌وه هاته پێشه‌وه له‌به‌ر كۆمه‌ڵێك هۆكار له‌وانه :
1- ئاسه‌واری رفتاره‌كانی رژێمی دكتاتۆری ئه‌وسای عێراق له كاولكردن و تێكدان و ته‌نانه‌ت گۆڕینی سروشتی مرۆڤه‌كانیش .
2- فراوان بوونی گۆڕه‌پانی خه‌باتكردن به‌جۆرێك ئه‌گه‌ر پێشان به نهێنی و له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ئازادكراوی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بووبێت، به‌ڵام دوای ئه‌و رێككه‌وته كه‌وته ناو شاره گه‌وره‌كان و نێو فه‌زایه‌كی زۆر جیاوازتر له‌جارانه‌وه
3- جاران تین و ته‌وژمه سیاسیه‌كان دیاریكراوبوون، كه‌چی دوای ئه‌وه چه‌ندین ئاراسته و بۆچونی سیاسی‌تر هاته ئاراوه .
4- هه‌نگاوه‌كان و كار و چالاكیه‌كان له قۆناغی نهێنیدا دیاریكراو بوون، ئه‌گه‌ر ئازایه‌تی و چاونه‌ترسی مامۆستایان نه‌بوایه مه‌حاڵبوو له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و جغزه جگه له هه‌رێمی كوردستان شتێكی ئه‌وتۆیان بزانیبا، كه‌چی دوای ئه‌وه ده‌رگاكان هه‌موی له‌سه‌ر پشت كرانه‌وه بۆ شاره‌زابوون ئالۆگۆڕكردنی زانیاریه‌كان له‌نێوان هه‌رێم و وڵاتانی‌تری جیهان.
به له‌به‌ر چاوگرتنی هه‌موو ئه‌و هۆكارانه پێویستبوو(ی.م) خۆی تازه بكاته‌وه، به‌جۆرێك له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌لومه‌رجه تازه‌یه‌دا هاوته‌ریب بێت، ئه‌وه‌بوو بڕیاری به‌ستنی كۆنگره درا، بێگومان كۆنگره‌ش هه‌ڵبژاردنی ده‌وێت، له 30ی نیسانی 1992 و به یارمه‌تی هه‌موو لایه‌ك هه‌ڵبژاردنێكی سه‌رتاسه‌ری و ئازاد ئه‌نجامدرا له 4 - 6/10/1992 ، بۆ یه‌كه‌مجار له پایته‌ختی هه‌رێم و به‌ئاماده‌بوونی هه‌موو لایه‌نه‌كان و دوور له ده‌سه‌ڵاتی رژێمی ره‌فتارفاشی كۆنگره‌ی گشتی به‌سترا ، ئه‌مه و وێڕای هه‌ڵبژاردنی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌ت و ده‌سته‌ی لقه‌كان كۆمه‌ڵێك بڕیار و راسپارده‌ی زۆر كرنگیش گه‌ڵاڵه كرا وه‌ك :-
1- هه‌ژماركردنی ئه‌و كۆنگره‌یه كه یه‌كه‌م بوو دوای راپه‌ڕین به نۆیه‌مین كۆنگره .
2- دیاریكردنی (6/10)ی هه‌موو ساڵێك به رۆژی چه‌ژنی مامۆستا له بری 1/3 كه رژێمی دكتاتۆری سه‌پاندبووی به‌سه‌ر مامۆستایان، بێ ئه‌وه‌ی بزانرێ پاشخانی مێژویی چیه و چی ده‌گه‌یێنێ بۆیان، ئه‌وه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی:
ا- سه‌ركه‌وتنی نۆیه‌مین كۆنگره و قۆناغێكی تازه‌ی خه‌بات.
ب- جاڕدانی فیدرالیه‌ت له لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه له 4|10 .
3- داڕشتنه‌وه‌ی په‌یره‌و و پرۆگرامی (ی.م) وه‌كو كارنامه‌یه‌ك بۆ راپه‌ڕاندنی كاروچالاكیه‌كان له فۆرمێكی تازه‌دا كه له‌گه‌ڵ پێشهات و پێداویستیه‌كاندا گونجاو بێت .
4- داڕشتنی یاسایی ده‌سته‌به‌ری بۆ خزمه‌تكردنی مامۆستایان له‌بواره جیاجیاكان به‌پێی توانای دارایی به‌رده‌ست .
ئه‌مه و چه‌ندین بڕیاریتر، بۆیه به شانازیه‌وه رۆژی 6/10 به رۆژێكی مێژویی و وه‌رچه‌رخانێكی گرنگ داده‌نرێت له رێڕه‌وی خه‌باتی نه‌پساوه‌ی یه‌كێتی مامۆستایان، پیرۆزبێت ئه‌و رۆژه پیرۆزبێت چه‌ژنی مامۆستایان به‌ئومێدی ئه‌وه‌ین یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان له‌داهاتوودا گرنگی زیاتر به خواسته‌كانی سه‌رجه‌م مامۆستایانی و بارودۆخی تازه‌ی هه‌رێمی كوردستان بدات و بتوانێت له رێره‌وی خه‌باتی رێكخراوه‌یی خۆیدا به‌رده‌وامی به بوونی بدات به تین ته‌وژمێكی زیاتره‌وه .
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
11:14 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
05:56 PM - 2024-04-19
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
05:05 PM - 2024-04-18
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
پرسەنامە 11:14 PM - 2024-04-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
کوردستان 08:59 PM - 2024-04-19 -
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19 -
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19 -
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
عیراق 10:43 AM - 2024-04-19 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:09 AM - 2024-04-19