riklam

كۆتایی بەخولێكی گەشەپێدان دەهێنرێت

ی.ن.ک‌‌ 07:13 PM - 2019-10-05
.

.

لە ژێر دروشمی (گەشەپێدانی فكر، گەشە كردنی رەفتارە) بۆردی ناوەندی پێگەیاندنی كادرانی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان، بە هەماهەنگی ناوەندی رێكخراوە دیموكراتیەكانی سۆران، خولێكی روشنبیری بۆ گەشەپێدانی هۆشیاری بۆ ١١٢ كادری سنورەكە كردەوە، كە تیایدا لەلایەن مامۆستایانی پسپۆر و بە ئەزموون (٢٠) كاتژمێر بابەتی گرنگ و بەسود پێشكەش بە بەشداربووان كرا.

ئەمرۆ ۲۰۱۹/۱۰/٥  سەعات ١٠ـی بەیانی، لە هۆڵی شەهیدی سەركردە حەسەن كوێستانی، بە ئامادەبوونی هەریەك لە ئاسۆس علی ئەندامی سەرکردایەتی، لێپرسراوی مەڵبەند شەشی سۆرانی ی.ن.ك و د. بێستون سابوراوایی لێپرسراوی بۆردی ناوەندی پێگەیاندنی كادرانی (ی.ن.ك) و نوێنەری ئەنجومەنی ناوەند و سەید ئاراس لێپرسراوی ناوەندی رێكخراوە دیموكراتیەكانی سۆران و جێگرانی یەکەمی لێپرسراوی مەڵبەند هەڤاڵان حکمەت وەڵاشی،حەمە زیاد مەولود،شاخەوان حسن ژمارەیەکیتر لە جێگران و كارگێڕانی مەڵبەند و لێپرسراوی هەریەك لە كۆمیتەكانی دیانا و سۆران و رواندز و لێپرسراوی هەریەك لە رێكخراوەكانی ژنان و خوێندكاران و لاوان و ستافی ناوەند رێورەسمی كۆتایی خولەكە بەریوەچوو.

لە رێو رەسمەكەدا، كە بە خولەكێك وەستان بۆ رێزگرتن لە گیانی پاكی هەڤاڵ مام جەلال و شەهیدانی كوردستان دەستی پێكرد، وتاری ناوەندی رێكخراوە دیموكراتیەكانی سۆران لەلایەن هەڤاڵ سەید ئاراس و وتاری بۆردی پێگەیاندنی كادران لەلایەن د. بێستون سابوراوایی و وتاری مەڵبەندی٦ـی رێكخستنی سۆران لە لایەن هەڤاڵ ئاسۆس علی، پێشكەش كرا،کە بە بایەخەوە باسی گرنگی ئەو جۆرە خولانە و بەرزكردنەوەی ئاستی هۆشیاری هەڤالانیان كرد.

پاشان شاعیر و نوسەر و رووناكبیر (بیكەس حەمە قادر) دواهەمین دیوانە شیعری چاپكراوی خۆی ناساند.

دواتر نوسەر و رووناكبیر (حەمە زیاد مەولود) بەرهەمی تازە چاپكراوی خۆی بە ناوی كتێبی (سیكۆلاریزم و راسیزم و دیموكراسی) ناساند.

دواتر لەلایەن ناوەندی رێكخراوە دیموكراتیەكانی سۆران، سوپاس و پیزانین بەخشرایە مامۆستا بەریزەكان و لیژنەی سەرپەرشتی.

دواتر لەلایەن ئامادەبووانەوە بروانامەی بۆردی پێگەیاندنی كادران و دوابەرهەمی هەردوو نوسەر، بەخشرایە بەشداربووانی خولەكە و میوانەكان.
 
PUKmedia   تایبەت

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket